دوایین ڕاپۆرتەکانی شەڕی غەززە

دوایین ڕاپۆرتەکانی شەڕی غەززە

 

 

 

ڕۆژی سێشەممە ٢1ی ئایاری ٢٠٢٤، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر شاری جێنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و لەو ماوەیەدا ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە دەیان زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، حەوت فەلەستینی کە پزیشکێکیان لەگەڵدابوو کوژراون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا میلیشیا چەکدارەکانی گرووپە فەلەستینیەکانی حەماس، فەتح و جیهادی ئیسلامیی کردووەتە ئامانج.

بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین، "هێزە شاراوەکانی ئیسرائیل بە یەکجار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە و هەرکەسێک لەسەر شەقامەکە جوڵەی کردبێت، تەقەیان لێکردووە".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top