تێكەڵەی سرووشتی بۆ چارەسەركردنی شلبوونەوەی پێستی گەردن

تێكەڵەی سرووشتی بۆ چارەسەركردنی شلبوونەوەی پێستی گەردن

گەردن یەكێكە لەو شوێنە ناسكانەی كە لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا، چرچ و لۆچی و شلبوونەوە لەم ناوچەیەدا دەست دەكات بە دەركەوتن، ئەمەش كاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر دەركەوتنی جوانیی خانمان، تێكەڵەی سرووشتی بژاردەیەكی سەلامەت و كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی شلبوونەوەی گەردن، لێرەدا چەند ڕێچكەیەكی سرووشتی دەخەینە ڕوو كە دەتوانیت تاقی بكەیتەوە:

تێكەڵەی ئالۆڤێرا: جێڵی ئالۆڤێرا لە گەڵای ئالۆڤێرا دەربهێنە و پاشان، جێڵەكە بدە لە ناوچەی مل و گەردنت، بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەك بەجێی بهێڵە، دواتر ڕوخسار و لاملت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

تێكەڵەی زەیتی زەیتون: كەوچكێك زەیتی زەیتون بهێنە و چەند دڵۆپێك زەیتی لاڤاندەری تێبكە، پاشان تێكەڵەكە بە جووڵەی بازنەیی بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەك بۆ ناوچەی مل مەساج پێبكە، تێكەڵەكە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك لەسەر پێستت بەجێبهێڵە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

Top