پەند و وتە: ڕۆماننووسی ئەڵمانی و شاعیر (تیۆدۆر فۆنتانی) لە ساڵی
May 23, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ڕۆماننووسی ئەڵمانی و شاعیر (تیۆدۆر فۆنتانی) لە ساڵی 1819 لە شاری نیرۆپین لە ئەڵمانیا لە دایكبووە و لە ساڵی 1898 لە بەرلین كۆچی دوایی كردووە، دەربارەی هیوا و ئاواتە بێ ئەنجامەكان دەڵێت: «چەندین كەڵەشێر وایاندەزانی بە قووقەكانی بەهۆی ئەوانەوە ڕۆژ هەڵدێت، كەچی زۆربەشیان بێئومێد بوون».