ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكان

ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكان

هۆرمۆنەكان Hormones ماددەی كیمیایین كە ڕاستەوخۆ دەردەدرێنە ناو خوێن و هەماهەنگی دەكەن لە فرمانە جیاوازەكانی لەشدا. زیادبوون یان كەمبوونی هەر هۆرمۆنێك هۆكارە بۆ گرفتی تەندروستی، لە كاتە جیاوازەكانی تەمەندا بە شێوەیەكی ئاسایی گۆڕان لە ئاستی هەندێك هۆرمۆندا ڕوو دەدات، بۆنموونە لە كاتی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانەی ئافرەتدا، هەروەها لەگەڵ چەند حاڵەت و گرفتێكی تەندروستی، زیانی بەكارهێنانی چەند دەرمانێك. نیشانەكانی ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكان: گۆڕان لە ئارەزووی خواردن و زیادبوونی كێشی لەش، دابەزینی لەناكاوی كێشی لەبەر زیاد دەردانی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی ڕوو دەدات، زیپكەی درێژخایەن لەبەر زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكان، سەرئێشە لەبەر دابەزینی ئاستی ئیسترۆجین، ناڕێكبوونی سووڕی مانگانەی ئافرەت لە ئەنجامی ناهاوسەنگیی نێوان ئیسترۆجین و پرۆجێستیرۆن، یان زیادبوونی هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكان Androgens، وشكبوونی پێست لەبەر ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكانی گڵاندی دەرەقی، گرفت لە بیركردنەوە و بیرهاتنەوەدا لە ئەنجامی تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین وپرۆجێستیرۆن، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی كە زیاتر لەبەر بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجێستیرۆن یان دابەزینی هۆرمۆنەكانی گڵاندی دەرقیدا بەدی دەكرێت، ئارەقەی شەوانە لەبەر كەمبوونەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج یان خەمۆكی لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن یان كەمبوونەوەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، تەنبكوون و هەڵوەرینی قژ لەبەر ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرقی یان زیادبوونی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، هەروەها گرفتەكانی خەو لە ئەنجامی ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەكانی میلاتۆنین، كۆرنیزۆڵ، پرۆجێستیرۆن، لەگەڵ ئیسترۆجین.

 

Top