فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار) یەكەمین پێشانگەی تایبەتی فۆگرافیی خۆی كردەوە

فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار) یەكەمین پێشانگەی تایبەتی فۆگرافیی خۆی كردەوە

بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر/بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری,یەكەمین پێشانگەی تایبەتی دیجیتاڵ فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی بۆ هونەرمەند و فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار)كردەوە كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار) یەكەمین پێشانگەی تایبەتی فۆگرافیی خۆی كردەوە

بە ئامادەبوونی (ئاریان سەلاحەدین) بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، هەروەها جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەرپرسی بەشی هونەری شێوەكاری و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و كەسایەتی, سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 23/5/2024 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر,فۆتۆگرافەر دیاری بریندار یەكەمین پێشانگەی تایبەتی خۆی لەژێر ناونیشانی(جیهان دەگەڕێین بەیەكەوە) كردەوە.

فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار) یەكەمین پێشانگەی تایبەتی فۆگرافیی خۆی كردەوە

ئەم پێشانگەیە كە بۆ ماوەی 3ڕۆژ بەردەوامە,لە پیشانگەكەدا (دیاری بریندار) ژمارەیەك فۆتۆی قەبارە جیاواز و وێنەی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆیی ناوازەی نمایش كرد,بڕیارە پێشانگەكە تاوەكو ڕێكەوتی 25/5/2024 كراوە بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار) یەكەمین پێشانگەی تایبەتی فۆگرافیی خۆی كردەوە
فۆتۆگرافەر (دیاری بریندار) یەكەمین پێشانگەی تایبەتی فۆگرافیی خۆی كردەوە
Top