گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی

گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك هونەرمەند نووسەر و كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی,گروپی هونەری خێزان مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە چوار هونەرمەندی دیاری بواری دراما و شانۆ بەخشی,لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە خزمەت و بەرەوپێشبردنی هونەری كوردی كە ئەوانیش بریبوون لە هونەرمەندان(عەبدولی حەمە جوان)(عەلی كەریم)(عومەری كەریم ئاغا)هەروەها (عەتیە محەمەد ئەمین) ناسراو بە دایكی ئاریان.

گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی

هەر لە درێژەی ئەو چالاكییە و لە مەراسیمەكەدا بەرهەمێكی (گروپی هونەری خێزان) نمایش كرا كە بریتیبوو لە فیلمی كۆمیدی (ئیفی كەیفی)كە فیلمێكی كۆمیدی و كۆمەڵایەتی و ڕەخنەئامێزە لە دەرهێنانی هونەرمەند (ڕێبوار محەمەد),هەروەها (باوەڕ ڕەفیق) كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمەكەی ئەنجامداوە.

گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی

ئەم فیلمە كە ماوەكەی 50 خولەكە نزیكەی 20 ئەكتەر بە شێوەیەكی خۆبەخش تێیدا بەشدارن,ناوەڕۆكی فیلمی ئیفی كەیفی باس لە كەسایەتی (كەیفی)دەكات كە كاراكتەری نێو فیلمەكەیەو كەسێكی مشەخۆرەو ئەرك و خەرجیی ڕۆژانەی خۆی دەخاتە سەرشانی كەسانی دەوروبەری بەبێ هیچ بەرامبەرێك,وە لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆی هەمیشە هەوڵی نزیكبوونەوە دەدات لە هاوڕێ و كەسانی دەوروبەری بەڵام بێ ئەوەی سوودی بۆیان هەبێت .

گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی

مەبەست لە بڵاوكردنەوەی ئەم فیلمە هۆشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵگەی كوردی و بەتایبەت ئەو كەسانەی كە تەنها بیر لە بەرژەوەندییەكانی خۆیان دەكەنەوە كە هاوڕێیەتی و نزیكبوونەوەیان هەمیشە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكانی خۆیانە بەبێ هیچ بەرامبەرێك,كە ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانە لەنێو كۆمەڵگە و خێزانەكاندا,هەروەها ئامانجێكی دیكەی ئەم فیلمەیە ئەوەیە كە ئەو كەسانە لە مانای ڕاستەقینەی ژیان تێبگەن و خۆیان هەوڵی بەدی هێنانی ئامانجەكانیان بدەن و متمانەیان بە خۆیان هەبێت تاوەكو ژیانی خۆیان و كۆمەڵگە گەشاوە بێت و پشت بەخۆیان ببەستن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی
گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی
گروپی هونەری خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەك هونەرمەند بەخشی
Top