شۆڕشی گوڵان ، مەشخەڵى ئومێد وڕووناکى ڕێى خەبات و کۆڵنەدان

شۆڕشی گوڵان ، مەشخەڵى ئومێد وڕووناکى ڕێى خەبات و کۆڵنەدان

شۆڕشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان ، قۆناغێكی نوێی بوو لە خەباتی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان ، كە بەجیاوازی لەگەڵ شۆڕشەكانی پێش خۆی ، خاوە چەندین تایبەمەندی و بیری جیاوازە ، شۆڕشی گوڵانی تەواوكاری شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و لە پێناو هەما ئامانج كە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول خەبات ی بۆ دەكرد ، هەلگیرسا، بەڵام هەلومەرج و قۆناغی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵان جیاوازی هەبوو.
گەلی كورد وەك نەتەوەیەك خاوەن ماف و ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوین ، وەك گەلێكی مافخوراو و ستەملێكراو لە پێناو رزگاركردنی خۆی و نیشتیمانەكەی لە داگیركەران و ناحەزان ، شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی بە ڕابەرایەتی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد و بە پشتیوانی گەلی كورد بەرپاكرد و بەشێوەیەك بەردەوامبوونی و بەهێزبوونی وایكرد تاكو ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 بەدەست بێنێت و نێوماڵی خۆشی بەشێوەیەك ڕێك بكاتەوە كە دوژمنانی گەلی كورد گەیشتنە ئەو باوەرەی كە چیتر ناتوانن كورد ودوۆزەكەی لەناوببەن ، بۆیە پەنایان بۆ پیلانگێری وگەلەكۆمەكی برد ، هەر ئەوەش بوو كە گەورەترین شۆِرشی كوردیان بۆ ماوەیەكی كورت ڕاوەستاند ، لەگەڵ ئەوەی بێ ئومێدییەكی زۆر لە نێو گەلی كورد دروستبوو ، بەڵام لە پێناو ڕەواندنەوەی ئەو بێ ئومێدیە و وەك درێژە پێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە فەرمانی و سەركردایەتی بارزانی ، سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی و شەهیدی سەركردە ئیدریس بارزانی ،لەو قۆناغە هەستیارەدا شۆڕشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان بەرپا بوو .
دوژمنانی گەلی كورد و بەتایبەتی ڕژێمی بەعس خەیاڵیان دەكرد و وایاندەزانی كە چیتر هیچ شۆرشێك بەرپا نابێت و كۆتایی بە شۆڕش وبزافی كوردستان هاتووە و هەر ئەوەش بوو خەونی بەوە دەبینی كە هەموو كوردستان خاپوور بكات و خەڵكەكەشی بگوازێتەوە بۆ شوێنە دوور دەستەكان ، بەڵام هەلگیرسانی شۆڕشی پێشكەوتخوازی گوڵان خەونی ناحەزانی كوردستانی لەگۆڕنا چونكە ئەو شۆڕشە درێژەپێدەری ئامانجە پیرۆزەكانی شۆڕشەكانی گەلی كورد وبەتایبەت شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ، شێوازێكی نوێ لە خەباتی پێشمەرگایەتی وسیاسی لە پێناو ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆیی و ڕەتكردنەوەی ستەمكاری وبن دەستی.
هەر بۆیە ، شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گولان ، كە لە سەر رێبازی بارزانی و كوردایەتیی راستەقینەی نیشتیمانپەوەری بوو كە لە سەر دەستی بارزانی نەمر بەرپاكرا و هیوا وئومێدی بۆ هەموو نەتەوەیی كورد گەڕاندنەوە و هەموو بیروباوەرەكان لە دەوری یەكتردا كۆبكاتەوە ، ببێتە خاوەن چەندین داستان و سەروەری مەزن و پڕشانازی ، شۆڕشی گولان توانی هیوا و ئومێدی گەلی كورد زیندوو بكاتەوە ، ئەو شۆِرشە بووە هۆی ئەوەی زیاتر ئاستی هوشیاری خەڵكی كوردستان زیندووتر بكاتەوە تا هەمووان بە یەكدەنگ لە دژی دوژمنانی كوردستان بوەستنەوە ، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو یەكریزی و تەبایی وگیانی تێكۆشانەی گەلی كورد بوو ، كە شۆڕشی گوڵانی لە پێناو بەرپر كرابوو .
بەدڵنییایەوە ، شۆڕشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان درێژەپێدەر و گەوهەری شۆڕشی مەزنەی ئەیلوول بوو ، بەڵام تەنها لە ڕووخساردا ئەو شۆِڕشە جیاواز بوو، چونكە بەشێواز و تەكتیكی و بزاوتێكی نوێتر هاتەكایەوە و ئومێدێكی گەورەی بۆ خەڵكی كوردستان گەڕاندەوە و ترسێكی گەورەشی لە نێو دڵی دوژمنان دروستكرد .
هەر ئەوەش بوو كە شۆڕشی گوڵان لەماوەیەكی كورتدا ، نەك هەر خەبات وشۆڕشی كوردستانی گەیاندە لووتكە بەڵكو لەماوەی چەند ساڵیكی كورتدا ، گەلی كورد بە خۆڕاگری و بەرخودانی توانی رۆڵی گرنگ لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ببینێت و قۆناغی ڕاپەرین و هەڵبژاردن و ئینجا بوون بە خاوەن پەرلەمان و حكوومەت وفیدڕاڵی و دواتر قەوارەیەكی دانپێنراو لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراق و ڕیفراندۆم و پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكان كە بەرهەمی خوێن وخەباتی دەیان ساڵەیە ، بەخوێندنەوەی ئەم مێژووە پڕشانازییە لەو راستییە تێدەگەین كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی بارزانی ، هەمیشە پێشەنگ و پێشڕەو بووە لە خەباتی كوردایەتیی ، هیچ كات كۆڵی نەداوە لە خەبات ، لە پێناو بەدیهێنانی ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان

Top