هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە باکووری غەززە
![هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە باکووری غەززە](https://www.gulanmedia.com/public/images/posts/20240526140009_original_35.jpg )
ئیسرائیل بەبێ گوێدانە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی کە فەرمانی ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشە سەربازییەکانی سەر غەززەی دەرکرد، ڕۆژی شەممە هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک لە باکووری غەززە و لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی کوژران و ١٧ هاووڵاتیی دیکە کە زۆربەیان ژن و منداڵن بریندار بوون.
شایانی باسە لە دوایین ڕاپۆرتی بڵاوکراوەدا ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە غەززە تا ئێستا بۆ ٣٥ هەزار و ٩٠٣ کەس زیادی كردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل