چۆنیەتی دیزاینکردنی زیرەکی دەستکرد کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ چەندین زاراوەدا هەبێت

چۆنیەتی دیزاینکردنی زیرەکی دەستکرد کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ چەندین زاراوەدا هەبێت

لە ئێستادا Galaxy AI پشتگیری لە پەیوەندیکردن بە 16 زمان دەکات. لەم چوارچێوەیەدا، و لە ڕێگەی سەردانێکەوە بۆ ناوەندەکانی توێژینەوەی سامسۆنگ لە سەرانسەری جیهان، دەکرێت زانیاری لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی Galaxy AI بزانرێت،
ڕاهێنانی مۆدێلی زیرەکی دەستکرد بۆ تێگەیشتن لە زمانێک پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، بەڵام چی ئەگەر یەک زمان نەبێت، بەڵکو کۆمەڵێک زاراوەی جۆراوجۆر بێت؟ لە کاتێکدا زمانی عەرەبی زیاد کرا بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە زمانە پشتگیریکراوەکان بۆ تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI وەک وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate؛ تیمی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی سامسۆنگ لە ئوردن ڕووبەڕووی ئاڵانگاریی تێگەیشتن لە ژمارەیەکی زۆر لە زاراوە عەرەبییەکان بووەوە کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا باون.
زمانی عەرەبی لە شەش زمانی جیهاندایە کە زۆرترین قسەیان پێدەکرێت. ڕۆژانە زیاتر لە 400 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن. زمانی عەرەبی بۆ دوو جۆر پۆلێن دەکرێت: نوسین (فەرمی) و ئاخاوتنی (زاراوەی جیاواز).

یاسای نەنووسراو
تیمی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی سامسۆنگ لە ئوردن بە داننان بەو جیاوازی و هەمەچەشنییەی کە ئەم زاراوانە پێشکەشی دەکەن، کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای بەکارهێنا بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەو تایبەتمەندییە زمانەوانییە ناوازانەی کە لە هەریەکەیاندا هەن. ئەم میتۆدۆلۆژیایە سەلماندوویەتی کە ڕۆڵێکی سەرەکییە لە دڵنیابوون لەوەی کە Galaxy AI توانای تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی هەیە بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی جیاوازیە بچوکەکانی زاراوەکە بێت.
محەممەد حەمدان، سەرۆکی پڕۆژەی تیمی پەرەپێدانی زمانی عەرەبی دەڵێت: "بە پێچەوانەی زمانەکانی دیکەوە، بێژەکردنی ئۆبژە بە زمانی عەرەبی بەپێی بابەت و کرداری ناو ڕستەکە دەگۆڕێت. بۆیە ئامانجمان ئەوەیە مۆدێلێک دابڕێژین کە توانای تێگەیشتن لە هەموو ئەم زاراوانە هەبێت و وەڵامدانەوەیان بە زمانی عەرەبی نوسین”.
گۆڕینی دەق بۆ قسەکردن (TTS) کە بەشێکی دانەبڕاوە لە تایبەتمەندی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate ی Galaxy AI، بەکارهێنەران دەتوانن کارلێک لەگەڵ قسەکەرانی زمانە جیاوازەکان بکەن بە گۆڕینی وشەکان بۆ دەقی نووسراو و دواتر بە زارەکی. تیمی دەق بۆ قسەکردن ڕووبەڕووی ئاڵانگارییەکی ناوازە بووەوە کە لە تایبەتمەندییە سروشتییەکانی کارکردن لەگەڵ زمانی عەرەبیدا سەرچاوەی گرتبوو.
لای خۆیەوە، ئەفسەری پرۆژەی TTS / بەشی زیرەکی دەستکرد محەمەد حەویلە دەڵێت: کەمی داتا سێتی متمانەپێکراو کە بە وردی ڕەنگدانەوەی بەکارهێنانی دروستی هێماکانی پێکهاتنە، ئاڵانگارییەکە لە ئەنجامدا پێویستمان بە پەرەپێدانی مۆدێلێکی دەمارەیی هەبوو کە توانای پێشبینیکردنی ورد و وەرگرتنەوەی هێماکانی پێکهاتنی هەبێت”.

ئاستی تێگەیشتن بەرز بکەرەوە
سەرۆکی تیمی بەرپرسیار لە دروستکردنی داتابەیسەکە، ئایا حەسەن، ڕایگەیاند: تیمی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی سامسۆنگ لە ئوردن ئەرکی کۆکردنەوەی کۆمەڵێک تۆماری دەنگیی بەرفراوانیان گرتە ئەستۆ کە وێناکردنی زاراوەی جیاواز لە چەندین سەرچاوەوە، ئەم تۆمارانە بە وردی نووسراونەوە، بە جەختکردنەوە لەسەر گرتنی دەنگ و وشەسازی و گوزارشتی ناوازە. ئێمە پەنامان بردە لای کۆمەڵێک قسەکەری ڕەسەنمان کە شارەزا بوون لەم زاراوانە، کە بە تێگەیشتنێکی قووڵ لە نوانس و جیاوازی نێوانیان شارەزا بوون، کە بە وردی گوێیان لە تۆمارەکان دەگرت و بە دەست وشە قسەکراوەکانیان دەنووسیەوە بە دەق” .

ئەم هەوڵە ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە باشترکردنی سیستەمی ناسینەوەی قسەکردنی خۆکاری (ASR)، بەم شێوەیەش Galaxy AI دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەناو تابلۆی دەوڵەمەندی زاراوە عەرەبییەکاندا بڕوات. و ASR بەردی بناغەی ئاسانکارییە بۆ تێگەیشتن و تواناکانی وەڵامدانەوەی Galaxy AI لە کاتی خۆیدا.
کەسی بەرپرس لە پڕۆژەی ASR.


لوتکەی داهێنان
دوای چەند مانگێکی درێژ لە پلاندانان و پەرەپێدان و تاقیکردنەوە، تیمەکە ئامادەیە زمانی عەرەبی وەک بژاردەیەکی زمان بۆ Galaxy AI تێکەڵ بکات، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ پەیوەندی نێوان سنوورەکان بۆ بینەرێکی فراوانتر.

ئەم هەوڵە تایبەتمەندە گەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی Galaxy AI بەرزکردووەتەوە و ووایکردووە بەردەست بێت بۆ قسەکەرانی عەرەبی، کە ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر بەربەستە زمانەوانی و کولتوورییەکانی نێوان ئەوان و تاکەکانی جیهانی کەمکردووەتەوە لە پرۆسەکەدا، تیمەکە میتۆدۆلۆژیا و پراکتیکی پێشکەوتووی دروستکردووە کە دەتوانرێت لەسەری وەربگیرێت هێشتا کارەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی مۆدێل و تواناکانی زمانی Galaxy AI.

Top