ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ئاشکرای کرد، كە تەرمی 11 کۆچبەر لە ئاوەکانی لیبیا دەرهێنراون.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ئاشکرای کرد، كە تەرمی 11 کۆچبەر لە ئاوەکانی لیبیا دەرهێنراون.

 

 

دەرهێنانی 11 تەرم لە ئاوەکانی لیبیا

 

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند: کە کەشتییەکی ئەم ڕێکخراوە تەرمی ١١ کۆچبەری لە ئاوەکانی لیبیا دەرهێناوە.

بەگوێرەی ئەم ڕێکخراوە، کەشتیی ئەو کۆچبەرانە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە ڕێگادا بووە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوایاندا زیاتر لە ٩ کاتژمێری خایاندووە.

پزیشکی بێ سنوور جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕێگەی مەترسیدارەوە دەبێت کۆتایی پێ بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، لە 1ی کانوونی دووەم تا 1ی حوزەیرانی 2024، لانیکەم 282 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێت: "خەڵک هەوڵ دەدەن ژیانێکی سەلامەت بدۆزنەوە نەک ژیانێکی باشتر". "پێویستە ڕێگایەكی یاسایی هەبێت بۆ دەربازبوون لەم دۆخە مەترسیدارە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش ئەمە ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان دەیانویست کۆچی نایاسایی ڕابگرن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top