پارتی وەک هەمیشە توانا و لێهاتوویی ئافرەتی فەرامۆش نەکردووە و لە پێگەیاندنیان بەردەوەمە

پارتی وەک هەمیشە توانا و لێهاتوویی ئافرەتی فەرامۆش نەکردووە و لە پێگەیاندنیان بەردەوەمە

(*)

 پارتى بەدرێژایی مێژووی خۆی هەنگاوی زۆر باشی ناوە بۆ دروست بونی کاردی ئافرەت لە هەموو بوارەکاندا، وە لەمساڵانەی دواییشدا و بەتایبەتی لە دوای کۆنگرەى چواردە و هەڵبژاردنى ئۆرگانە حزبییەکان، ڕێژەیەکی بەرچاو لە کادری ئافرەتی زۆر باش هاتوونەتە پێشەوە و پێگە وپۆستی جیاوازیان وەرگرتووە،
‎سەرەڕای ئەوەیش پارتی ڕۆڵی بەهێزی هەبووە لە جێگیرکردنی ئەو یاسایانەی لە کوردستاندا باس لە کۆتای ئافرەت دەکەن و ڕۆڵ بەئافرەت دەدەن، هەر لە جێگیرکردنی کۆتای ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەیمانگای دادوەری … هتد.


‎ئەوانە پێمان دەڵێن سەرۆک بارزانى و پارتی هەمیشە ڕۆڵى گرنگیان داوە بەئافرەت و زەمینەیان سازکردووە بۆ ئەوەی ئافرەت ڕۆڵ و پێگەی هەبێت وسود لە تواناکانی ببینرێت و لەکایە جیاوازەکاندا خزمەت بکات.

لەڕوی کردەییشەوە پارتى دیموکراتى کوردستان چ لەناو حکوومەت و پەرلەمان و ناوخۆی حزبیش ڕۆڵێکی گرنگ وبەرچاویان بە ئافرەتان داوە و پۆستى هەستیاریشیان بە ئافرەت سپاردووە، ئێمە بڕوامان وایە هیچ حزبێک هاوشێوەى پارتى لە دامەزراوەکانى پەرلەمان و حکومەت و ئۆرگانە حزبییەکان کاری بۆ سەرخستنی ئافرەتان و وەدیهێنانی ئامانجەکانیان نەکردوە، جیاوازی پارتی ئەوەیە کە ئافرەت وەك ڕوکەش بەکارناهێنێت وبانگەشەکردن بۆ مافی ئافرەت وەك ڕیکلامی سیاسی تەماشا ناکات، بەڵکو لەبڕوابوون بە ڕۆڵ وپێگەی ئافرەتەوە کار بۆ مافەکانیان دەکات وبەئەرکی خۆیی دەزانێت ولەسەریشی بەردەوام دەبێت،ئێستا دوای کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی حیزبیش دیسان پارتی لە گشت ئۆرگانەکانی خۆیدا ڕۆڵی بە ئافرەت سپاردووە و نوێنەرایەتیەکی شایستەی خۆیی بۆ فەراهەم کردووە.

 

(*) کادیری پێشکەوتووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

Top