هەولێر متمانەی بە ڕاهێنەری كورد هەیە

هەولێر متمانەی بە ڕاهێنەری كورد هەیە

هەولێر متمانەی بە ڕاهێنەری كورد هەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی هەولێر ئەم وەرزە بە كۆمەلێك هەوارز و نشێوی سەخت تێپەری لە یارییەكانی ئەم وەرزی خولی ئەستێرەكانی عێراقی، بەڵام دوای هاتنی دەستەی كارگێڕی یانەكە بە شێوەی كاتی و دەست نیشان كردنی سەمیربابۆ ڕاهێنەری كوردی شاری هەولێر وەكو ڕاهێنەری یانەكە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكات لەم یارییانەی ئەنجامیان نەدابوو، متمانەی كارگێڕیی هەولێر بەم ڕاهێنەرەی خولی كوردستان وای كرد كەوا یانەكە جارێكی تر هیوای مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بۆ گەڕایەوە، كاپتن سەمیر گۆڕانكاری تەواوی لە پێكهاتەی یانەی وەرزشی هەولێر كرد و توانی تیپەكە بباتە قۆناغی باشتر لە شێوازی یاری كردن و دروست كردنی تیپێكی تۆكمە و پڕ لە یاریزانانی كورد و بە 41خاڵیش یانەكە مانەوەی خوی دووپات كردوە، ئێستا كارگێڕیی یانەكە متمانەی تەواوی هەیە بەم ڕاهێنەرە كوردە و بۆ وەرزی داهاتووش مەشقی یانەكە دەداتەوە، لە بارەی دەنگۆی دورخستنەوەی ژمارەیەك یاریزانیش لە ریزی یانەی هەولێر، سەرچاوەیەك ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا تاكو ئێستا هیچ یاریزانێك لە ریزی یانەی هەولێر دوورنەخراوەتەوە، ڕاهێنەری یانەكە سەرپەشكە لە دەستنیشان كردنی یاریزانان بۆ وەرزی نوێی خولی پیشەگەرانی یانەكانی عێراقی، هەولێر لە ئێستادا لە ڕووی یاری كردنەوە شێوازی یاری كردنی تەواو گۆڕاوە و تیپەكە چۆتە قۆناغێكی تازە دوو یاری ڕابردووی یانەكەش بەرامبەر یانەكانی كەربەلا و نەورۆز دۆخی تیپەكە بەتەواوی گۆڕا بووە و یانەكە بۆتە تیپێكی تۆكمە و پڕ لە هێرش بۆ سەر تیپی بەرامبەر.

 

Top