ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشی چەقۆ لە خولۆن لە ئیسرائیل کوژراون گەیشتە ٢ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشی چەقۆ لە خولۆن لە ئیسرائیل کوژراون گەیشتە ٢ کەس

 

 

دوای هێرشی هێرشبەرێك بەچەقۆ لە خولۆن لە ئیسرائیل ٢ کەس کوژران و ٢ کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆ لە شاری خولۆن لە باشووری تەلئەبیب، ٢ ئیسرائیلی کوژراون و ٢ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، پۆلیسی ئیسرائیل تەقەی لە تۆمەتبار کردووە و کوشتوویەتی، کە خەڵکی فەلەستین بووە.

دوای ئەم هێرشە، یائیر لاپید، سەرۆکی سەرەکی پارتی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، لە پۆستەکەیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بەرامبەر بە حکومەتی ئەو وڵاتە نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە دوای دەستنیشانکردنی ئیتامار بن گوێر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی حکومەتی ئیسرائیل، بە سەرۆكایەتیی بنیامین ناتانیاهۆ، "ئاسایش" لە ئیسرائیل نەماوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top