دە ساڵ لە دوای کارەساتی شەنگاڵ

دە ساڵ لە دوای کارەساتی شەنگاڵ

دە ساڵ لەمەوبەر و لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەناو دەوڵەتی ئیسلامی، هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی ئارامی کوردستان، و کۆمەڵگوژی و رەشبگیری دژی دانشتوانی کوردی ئەو شارە ئەنجام دا، کە ئەمەش بوو بە زامێکی دیکە لە جەستەی کوردستان دوای ئەنفالکردنی هەزاران کوردانی فەیلی و هەشت هەزار بارزانی، ١٨٢ هاووڵاتی کورد لە ناوچەکانی گەرمیان و بادینان و خۆشناوەتی و دەشتی کۆیە، کە تا ئیستاش، هەڵبەتە ئەو تاوانانە دژی میللەتی کورد ئەنجامدران وەنەبێ هۆکاری ئەوە بێت وەک ىلاویان کردوە کە خوشک و برا یەزیدیەکان غەیرە مسوڵمانن، خۆ فەیلی و بارزانییەکان و گەرمیان و ناوچەکانی دیکە نەک هەر موسڵمان بوون بەڵکو ئیمانداریشن، بێگومان ئەو کارەساتەی دژ بە یەزیدەییەکان و سەرجەم ئەوانی تر تەنیا کورد بوونە، توانیان ئەوەیە کە خوای مەزن بە کورد خەلقی کردوین، و ئەوەی دژی برا فەیلییەکان ئەنجام درا ئایا هۆکارەکەی ئاین بوو؟ یا نەتەوەیی بوو؟ جونگە کوردانی فەیلی کوردی رەسەن و کەسانی بازرگان و خاوەن پێگەی بەهێزی ئابووری بوون لە بەغدا سەرەڕای هاوکاریکردنیان بۆ شۆرشی ئەیلول، رژێمی گۆڕبەگۆر بەبیانووی ئێرانی بوونیان زۆریانی رەوانەی ئێران کرد و زۆتیشیان بێ سەرو شوێنن کردن، هەروەها بارزانییەکان تاوانیان کورد بوون و بارزانی بوون کە بارزانی لانەی کوردایەتی و تێکۆشانە ئەم وای لە رژێمی عێراق کرد تاوانێکی بێ وێنەیان بەدژ ئەنجام بدات، هەروەها سەرجەم ناوچەکانی دیکە هەمان تاوانیان کورد بوون بوو و هیچی تر.
میللەتی کورد لە بنەرەتدا میللەتێکی ئاشتی خوازە هەردەم پەنای بۆ تەبایی و پێکەوە ژیان بردوە، بەڵام دوژمنان تا ئەمرۆشی لەگەڵ دابێ دژایەتی دەکەن.
دە ساڵ لەسەر کارەساتی شەنگاڵ تێدەپەرێت و تاوەکو ئیستاش خوشک و برا یەزیدییەکان نەگەراونەتەوە زێدی باب باپێرانیان، ئەوەی جێگای سەرەنجە هەندێ لایان و کەس کە دوور بوون لە گۆرەپانی جەنگ ئەمرۆش باس لە رزگارکردنی شەنگاڵ دەکەن، و پارتی تۆمەت بار دەکەن کەوا گۆرەپانەکەی جێ هێشتووە، دیارە تووشی زهایمەر هاتوون و لە یادیان چووە کەوا جەنابی سەرۆک بارزانی و بەرێز مسرور بارزانی زیاتر لە دوو مانگ لەو دەفەرە بوون تا چیای شنگاڵ رزگار کرا، هەروەها زۆربەی سەرکردەکانی پارتی و فەرماندە مەنسور بارزانی لەو دەفەرە بوون، و جگە لەوەی پارتی سەدان شەهید کردە قوربانی و سەدان بریندار، کە بەخوێنی گەشی خۆیان ئەو دەفەرەیان رزگار کرد.
لێرە پرسیار ئەوەیە گریمان ئەوە پارتی کەم تەرخەم بوو (کە دوورە لە راستی)، باشە لایەنەکانی دیکە بۆ بەرگریان نەکرد، ئەمە لە کاتێک پێشمەرگە و خۆبەخشەکانی پارتی بەو پەری لێهاتووی و دڵسۆزی بەرگریان کرد، سەرەڕای ئەوەی بەغدا گەمارۆی ئابووری و سەربازی لەسەر کوردستان دانابوو.
ئایا ئەوەش جێگای پرسیار نییە بۆ ئەمرۆ ئەوانی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایە دەخەنە پاڵ پارتی، بۆ ریگرن لە گەرانەوە خەڵکی شەنگاڵ بۆ شارەکەیان و رێگرن لە ئاوەدانکردنەوەی، و بۆ پاڵپشتی چەند گروپێکی میلیشایی دەکەن، لە ساتێک ریککەوتن لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ هەیە.
ئەوانە بەم ئاخاونتە بێ بنەمایانە کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بە مییللەت بفرۆشنەو، لە باوەرەدان کەوا میللەت باوەریان پێدەکات، ئاگادار نین کەوا میللەتی کوردستان میللەتێکی ژیر و تیگەیشتووە و شارەزایە، بەم جۆرە پرۆپاگەندانە باوەر ناکەن، ئەمانەش وەک ئەو برادەرەیان لێهات، وەک چیرۆکی ئەو برادەرە، لە ناوەراست ساڵاکانی ٩٠ ، ، سەرەتای ٢٠٠٠ ئەندامی لێژنەی مەڵبەندی رۆشنبیری بووم لە لەندەن لەگەڵ شەش بەرێزی تر، و هەروەها چەند بەرێزێکیش وەک فەرمانبەر کاریان دەکرد، و هەر یەک بەرپرس بوون لە بوارێک، رۆژێک یەک لەو بەرێزانە بەرپرسی هاوکاری ئەو کەسانە بوو کە داوی پەناهەندی دەکرد لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا و لە کارەکەی شارەزا بوو کەیسێکی بۆ دەنووسین، بۆی گێراینەوە گوتی کەسێک ماوەی چەند رۆژێکە گەیشتۆتە لەندەن و هات داوی کرد نامەیەکی بۆ بنووسین بۆ وەزارەتی ناوەخۆ، گوتی کە لێم پرسی هۆکاری هاتنەدەرەوەتم بۆ باس بکات، کابرا گوتی "لەگەڵ کەسێک شەرم بوو پارەم قەرزار بوو ئەمرۆ سبەی پێدەکردم و بوو بەشەرمان و چەقۆیەکم لێدا، و رامکرد" فەرمانبەرەکە گوتی من چی بۆ بنووسم، بەهەر حاڵ گوتی شتێکی باشم بۆ نووسی، کەوا لە ترسی گرتنی حکومەت عێراقی هەڵاتووم و دژی حکومەت ئیشم کردوە و خەڵکی کەرکوکم، و کاتی خۆی پێشمەرگە بوو و ماوەیەک لە رێخستنە نهێنیەکان کارم کردوە، هەروەها پێمگوت ئەو مێژوو و شوێننایە لە یاد نەکەی، فەرمانبەرەکە گووتی سەیرێکی کردم گوتی کاک فلان، "تۆ من ناناسی چۆن دەزانی من وام بەرسەر هاتووە وەک بڵێی لەگەڵ بووی" فەرمانبەرەکە گوتی سەیرم کرد و پێم گوت ئەوە من بۆم نووسینی هیچی وا نییە بەڵام تا کەیسەکەت بەهێز بێت، ئەوەی خۆت باست کرد بۆت بنووسم حکومەتی بەریتانیا دەستگیرت دەکات و دەنێرتەوە بۆ عێراق و بە تاوانبار هەژمار دەکات، و پێمگوت سبەی نەکەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریمان پێ بفرۆشیەوە.
ئەو لایانەی ئەمرۆ رەخنە و تۆمەتی بێ بنەما دەخەنە پارتی وەک ئەو برادەرە پەناهەندە کوردایەتی و نیشتمانپەروەریمان پێ دەفرۆشنەوە.

 

شێرکۆ حەبیب

Top