پاڵەوانێـتی هێزی بەرگری بهاوێسی یانەكانی هەولێر بەرێوەچوو

پاڵەوانێـتی هێزی بەرگری بهاوێسی یانەكانی هەولێر بەرێوەچوو

پاڵەوانێـتی هێزی بەرگری بهاوێسی یانەكانی هەولێر بەرێوەچوو
یەكێتی هێزی بەرگری بهاوێسی عێراقی لقی هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی یانە و هۆڵە وەرزشییەكانی شاری هەولێر، ئەم پاڵەوانێتیە بەبەشداری 120 یاریزانی یانە و هۆڵە بەشداربووەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەكە یاریزانە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتیە كێبڕكیان لە كێشە جیاوازەكان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی مەدالیای پاڵەوانێتیەكە، لەم بارەشەوە مامۆستا دانا سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەكە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ئەو یارییە لە شاری هەولێر هەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە، ئامانجمان پێشخستن و بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم یارییەیە،120 یاریزان لە سنوری پارێزگای هەولێر بەشداربوون لە چەند كێشی جیاواز كێبڕكێیان دەكرد، بەهیوای ئەوەین بتوانین لە داهاتوودا كاری گەورەتر بكەین بۆ زۆرترین پاڵەوانێتی ئەنجام بدەین، ئەنجامەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوون.
1-هەستی فاخیر26كگم
2-سام سەمیر 36كگم
3-هێدی نەریمان46كگم
4-هەردی نەریمان 55كگم
5-میلاد یاسین58كگم
6-ئاریت نیهاد62كگم
7-پەیوەند اسماعیل 61گكم
8-عەبدول رەحمان یاسین 66كگم

Top