لە پیرمام پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 4/9/2024 لە پیرمام گروپی شێوەكاریی “حەوت ڕەنگ”ی سەنتەری ڕۆشنبیری پیرمام دووەمین پێشانگەی شێوەكاری خۆی كردەوە كە تێیدا ژمارەیەك لە شێوەكار و بەهرەمەندان تێیدا بەشدارن.
پێشانگەكە لەژێر ناونیشانی (تیشكێك لە هونەر) لە پاركی مامۆستایان كرایەوەو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە كاتژمێر 4ی ئێوارەوە تاوەكو 11ی شەو كراوەیە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی