زەروورەت و ڕۆڵی مەسروور بارزانی بۆ ئێستا و داهاتوو لە ناوچەیه‌كی پڕكێشەدا

زەروورەت و ڕۆڵی مەسروور بارزانی بۆ ئێستا و داهاتوو لە ناوچەیه‌كی پڕكێشەدا

روون وئاشكرایە ، رۆڵ و پێگەی سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ بەرەپێشبردنی بەرچاو و گۆانكاری و هەمەچەشنكردنی داهات لە هەرێمی كوردستان و هەروەها لە رووی ئابووری وسیاسی و بازرگانی و دامەزراوەكانی هەرێمی وایكردووە قەوارەی هەرێمی كوردستان شوێن پێیەكی بەهێزتر وكاریگەرتر لە رابردوو لە سەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە ببینێت
دەستكەوتەكانی مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان وكابینەی نۆیەم بەتایبەت ئەگەر بەراوەردێك لەگەڵ ناوچەكەكانی تری عێراق و حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا هەر لە دوای ساڵی 2003 كە خاوەنی دەیان ملیارد دۆلار سەرمایە بوو و لە ئێستادا تووشی چەقبەستوویی سیاسی و گەندەڵی و كێشەی كۆمەلایەتیی بووە و هەمووی بوونەتە بەربەست وئاستەنگ لە بەردەم پێشكەوتنی ئەو ناوچانە ، بەڵام بە پێچەوانەوە هەرێمی كوردستان زۆر جیاوازتر بەتایبەتی لە سەردەمی كابینەی نۆیەمدا لە گشت روویەكەوە پێشكەوتنی هەمەجۆری بەخۆیەوە لە رووی جیۆسیاسی و جیۆئابووری بەخۆیەوە بینیووە كە هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی سیاسی و ئابووری بردووە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا زیاتر هەنگاوەكان كوردستان بەرە پێشكەوتنی زیاتر دەبن .
هەرێمی كوردستان لەرووی گەشەپێكردنی ئابووری و خۆبژێویەك
یەكەم ،، لە رووی ئابوورییەوە ، مەسروور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی كوردستان ، بەرێگەی چەند پلان و نەخشەی سترایتژی وایانكردووە كە كوردستان زیاتر بەرەو قۆناغی پشت بە خۆبەستن و خۆبژێوی ببات و رۆژ بە رۆژ وا بكات كە كەمتر پشت بە فاكتەری دەرەكی ببەستێت و ئەوەش رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی فشارەكانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە و ئەو هەنگاوانەی هەرێمی كوردستان لە هەمەچەشن كردنی داهات بەرە پێشبچوونی ئابووری كوردستانە ، بە جیاوازی عێراق كە بە رێژەی 93% پشتی تەنها بە داهاتی فرۆشتی نەوت بەستووە و لە رووی پشت بەستن بە سەرچاوەكانی تر ئابووری و كشتوكاڵی وگەشتیاری هەموو كات ئەگەری لاواز بوون و داڕمانی لێكدەكرێت هاوشێوەی ساڵی 2020 ودارمانی ئابووری عێراق.
بەڵام وەك بینیمان هەر لەیەكەم هەنگاوی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ، گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ بە سەرپەرشتی راستەخۆی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وایكردووە كە بەرهەمی نێوخۆیی و پێداویستی كشتوكاڵ وبەرهەمەشیرەمەنییەكان گەشەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت لە هەمانكاتیشدا بەڕێگەی دۆزینەوەی بازار لە وڵاتانی ناوچەكە و هەناردەكردنی بۆ دەرەوە بگرن ئەوەش كوردستان رۆژ بەرۆژ لە قۆناغی پشت بە خۆبەستن و خۆبژێوی بەرەو پێشەوە دەبات و ئەوەش كوردستان لە سزادانی سیاسی وئابووری عێراق دوور دەكاتەوە .
هەروەها جگە لە گرنگیدانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بە كەرتی كشتوكاڵی ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە بەرێگەی دروستكردنی چەندین پۆند و بەنداوی ستراتیژی و بۆ دابینكردنی ئاو و كارەبا بەدڵنییاییەوە كاریگەری بەهێزی لە سەر داهاتوو دەبێت ، هەموو ئەمانە زەمینەسازین بۆ زیاتر گەشەپێكردنی پیشەسازی و بەهێزكردن وباشتركردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو پێشبردنی كوردستان لە گست روویەكەوە لەكاتێكدا عێراق بە بوونی دەیان ملیارد دۆلار رۆژ بە رۆژ رووبەرووی سەختترین هەلومەرجی و كێشە گرفتی ئابووری وئاو و بوارەكانی تر كۆمەڵایەتی پەیوەست بە قەیرانی سیاسی و گەندەڵی لەو وڵاتە بووەتەوە .
دووەم ،، هەروەها لەرووی سیاسی و دیپلۆماسیەوە ، مەسروور بارزانی، هەنگاویی گرنگ و ستراتیژی و بەهێزی لە پێناو سەقامگیری و متمانەپێكردن و هاوسەنگی لە رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاست پڕ كێشە هاویستووە ، ئەویش بەرێگەی بەستنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ ئەكتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان توانیوێتی ئاستی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان بگەێنێتە لووتكە و ئەوەش وایكردووە كە ژمارەی كۆنسوڵخانە و نووسینكەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت كە هەنگاوێكی گرنگ وئەرێنییە لە رووی پەیوەندنی ئابووری وسیاسی و بەرژوەندیی هاوبەش و هەرێمی كوردستانیشی كردۆتە ناوەندێكی سەقامگیر و متمانەپێكراو و بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتیی بۆ دۆزی كورد وقەوارەی هەرێمی كوردستان و داهاتوو بە شێوەیەكی گشتی .
هەروەها بە پێچەوانەی عێراق كە بەردەوام لە نێو گێژاوی ململانێیی تایفی و مەزهەبی و دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەكە لە دەوری یەك بازنەی ناسەقامگیری و چەقبەستوویی كۆمەڵایەتی و سیاسی و دەخوڵێنەوە ، مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان توانیوێتی زۆر ژیرانە و كاری لە سەر بونیاتنای دامەزراوەی سیاسی گشتگیر و بەهێزكردنی هەستی نیشتیمانپەوەری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و گفتوگۆ و لۆژیك لە نێوان هەموو لایەنەكان وپێكهاتە و ئایین و ئایینزاكان كە سیمای هەرێمی كوردستان بەرەو پێشكەوتنی جوانتر بردووە .
.
سێیەم ،، هەرێمی كوردستان لە ماوەی كابینەی نۆیەم ، بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، توانیوێتی بەرێگەی پرۆژەیەكی گرنگی چاكسازی لە گشت ڕوویەكانی ئیداری و دوڵەتداری وروونی لە كاركردن كاری كردووە لە پێناو نەهێشتنی گەندەڵی و باشتركردنی كارە ئیدارییەكان بە شێوەیەی گشت لە پێناو پارێزگاریكردن لە سەروەری یاسا و ئاسانكاری بۆ كاروباری هاووڵاتیان و ئەوەش وایكردووە كە متمانەیەكی زۆر لە نێوان حكوومەت و هاووڵاتیانی كوردستان دروست ببێ ئەوەش دەبێتە گەشەسەندنی درێژخایەنی بەردەوام و لە هەمانكاتیشدا بناغەی دەوڵەتەداری و وەبەرهێنان لە بواری پەروەردە و تەكنۆلۆژیان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر هاووڵاتیان و ئاسانكاری بۆیان و هاوتەریببوون وهەنگاونان لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوویی جیهان بەرەو پێشەوە دەبات بە تایبەتی كە جیهان بەردەوام لە پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتر دایە.
بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن هەر لە سەردەمی هاتنە سەر كاری كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی ، هەرێمی كوردستان پێی نایە قۆناغێكی نوێی بەرەپێشەوە چوون و هێزی تێكەڵكردنی چاكسازی كشتوكاڵی وئیداری و ئابووری و ئینجا پێشكەوتن وگەشەسەندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان وایانكردووكە هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پڕ كێشە وئاڵۆزی وەك رۆژ هەڵاتی ناوەراست بكاتە نموونەیەكی جوان لە ناوچەكەدا و لەهەمانكایتشدا هەوڵەكانی زیاتر لە پێناو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و چاكسازی زیاترە ، بۆ زیاتر رووبەڕووی بوونەوەی كێشە وئاڵنگارییەكان رۆژهەڵاتی ناوەراست كوردستان پێوستی بە سەركردایەتییەكی بەهێز و خۆراگر و بوێری تا بێتە هەوێنی دروستكردنی متمانە و زیاتر بەرەو پێشبردنی ئابووری و گەشەندنی كوردستان لە هەموو ئاستەكاندا .

Top