زانكۆی جیهان دیوانی (تەمەن)ی شاعیر ئەحمەد محەمەد چاپ دەكاتەوە
بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی چاپی نوێی دیوانی شیعریی (تەمەن),بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 21/9/2024 لە شاری هەولێر,دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان ئێوارە كۆڕێكی شیعر و موزیك بۆ شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) ساز بكات.
لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەم دیوانە شیعرییە لە زمانی كوردییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئیتاڵی و فەرەنسی و سویدی,هەروەها بڵاوكردنەوەی دیوانەكە بە زمانی بیانی پێشوازییەكی گەرمی لێكراو لە كوردستان و دەروە چەندین كۆڕی بۆ ڕێكخرا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی