هەڵوێستی زانایانی ئایینی لە دیداری سەرۆك بارزانی هەنگاوێكی گرنگ و دیدارێكی مێژوویی
ئەو دیدارەی بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ زانایانی ئایینی لە 31ی ئابی 2024 ئەنجامی دا، بە دیدارێكی تایبەتمەند و مێژوویی دێتە هەژماركردن، چونكە سەرۆك بارزانی وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی زانایان كۆمەڵێك تەوەر و بابەتی گرنگی لە بارەی ڕەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دینداری و ئێستا و ئاییندەی كوردستان خستە ڕوو، كە لە ناوەرۆكی قسە و گفتوگۆیەكانی پەرۆشی قەزیەی كورد و خەمی بەها ڕەوشتییەكانی كۆمەڵگە و خەسڵەتی سەركردەی دڵسۆز بەدی دەكرا.
زانایانی ئایینیی بەشداربوو لەم دیدارە سەبارەت بە ناوەرۆك و كۆی دانیشتن و دیدارەكە سەرنج و بۆچوون و لێكدانەوەی خۆیان بە خۆشحاڵییەوە دەردەبڕن، لێرەدا بۆچوونی بەشێكیان دەخەینەڕوو:
د.جمیل عەلی
ڕاگری كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان:
دیداری سەرۆك بارزانی بۆ بەرژەوەندیی وڵات و پاراستنی پێكەوە ژیان بوو
هەمیشە دیداری سەركردەو بەرپرسانی وڵات لە گەڵ زانایانی ئایینی گرنگیی خۆی هەیە، چونكە زانایانی ڕاستەقینە هەمیشە ڕێنمایی دەكەن بۆ بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی خاك و نیشتمان، دیداری سەرۆك بارزانی یەكێك بوو لەو دیدارانەی كە بەرپرسان و زانایان كۆدەكاتەوە بۆ بەرژەوەندیی وڵات و پاراستنی پێكەوە ژیان لە كوردستان، پێویستە ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بن بۆ ڕاگۆڕینەوە لەسەر پرسە گرنگەكان و گوێ لەیەكتر ڕاگرتن بۆ پاراستنی دین و ژینی خەڵك.
مامۆستا مەلا حاتەم گەردی
بەڕێوبەری ئەوقافی دەوروبەر:
وتەكانی سەرۆك بارزانی زیاتر هانی داین لەسەر برەودان بە بیری نیشتمانپەروەری
مامۆستایان زۆر دڵخۆش بوون بەو سەردانەی بۆ خزمەتی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە ڕۆژێكی مێژووییان لە قەڵەم دا. وتەكانی بەڕێزیان زیاتر هانی دان لەسەر برەودان بەبیری نیشتمانپەروەری و خواپەرستی و خۆشویستنی خاك و نیشتمان و پێگەیاندنی نەوەیەكی سوودبەخش بۆ خاك و گەلەكەمان. بۆ منیش بەتایبەتی ڕۆژێكی پڕ شكۆ بوو، دانیشتن لە حوزوور جەنابیان تام و چێژێكی تایبەتی خۆی هەیە و لە كاتی قسەكانیدا فرمێسك لە چاوەكانم دەهات. پێویستە هەموو كوردێك لەسەر بەرماڵەكەی نزا بۆ ئەم پیاوە مەزنە بكات.
مامۆستا مەلا هادی عوسمان
پێشنوێژ و وتارخوێن لە دەڤەری شێخان:
سەرۆك جەختی لە یەكڕیزی و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان كردەوە
زنجیرە كۆبوونەوەكانی مەرجەعی گەلی كورد سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ چین و توێژەكانی كوردستان بەردەوامە و ئێمەش وەك مامۆستایانی ئایینی بەتایبەت لەگەڵ سەرۆك لەم دیدارە بەشداریمان كرد. دیدارمان لەگەڵ سەرۆك بارزانی لە سەرێ بڵند لەكات و ساتی خۆیدا بوو، چونكە ڕەوشی ناوخۆ و دەوربەری كوردستان ئاڵۆزە، سەرۆك جەختی لە یەكڕیزی و خاكی بوون و نیشتمانپەروەری و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئاگالەخۆبوون لە پیلانگێڕانی دوژمن و ناحەزانی كورد و كوردستان كردەوە. ئەوەی لەم دیدارە بینیم لەگەڵ سەرۆك بارزانی، هێزێكی دیكەی پێمان دا و تێگەیشتم سەرۆك داوای دیداری كردووە بۆ ئەوەی زیاتر خاكی و نیشتمانپەروەر بین. ئەم جۆرە كۆبوونەوەیە بەرز دەنرخێنین، لەبەر ئەوەی بارزانی دروشمی هەبوو، فەرمووی بانگی ئێوەی بەڕێزم كردووە بۆ ئەوەی مامۆستایان زیاتر لە دۆخی كوردستان ئاگادار بن و پێكەوە دەسەڵات و مامۆستایانی مینبەر هەوڵی ڕاگرتنی مێژووی پێكەوە ژیان و ئارامی و مانەوەی قەوارەی كوردستان بدەن و بیپارێزن. فەرمووی: ئەمە زیاتر دەكەوێتە سەر شانی هەردوو لامان، لە كۆتایی تێگەیشتم سەرۆك بارزانی ئومێدێكی زۆری بە ئێمە هەبوو، ئێمەش داوای دیداری زیاتر لەم جۆرەمان خواست، چونكە ئەرێنی بوو، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی دین و وڵات و خاك و نیشتمان بكەین.
شێخ ئەیوب شێخ عەزیز شوشی
پێش نڤێژ و وتارخوین و ڕێڤەبەرێ تەكیا شێخ شمس الدین القطب الشوشی:
ئاخفتن و گوتارا سەرۆكی بۆ مە كاریگەر و ئومێدبەخش بی بوو نیوبوونەڤا هەستێ نەتەوایەتی
دیارە هەر مللەتەك شانازیێ ب سەركردەكی دبەت، كوردیش وەك هەموو مللەتێن جیهانێ سەر بلندە ب سەرۆك مەسعود بارزانی ل هەمبەر دلسۆزی و ڕاستگۆیی و ڕول و خەبات و قەهرەمانی و خەمخور هەمبەر دۆزا گەلێ خو بێ ماندیبوون.
دیدارا جەنابێ سەرۆكی دگەل مامۆستایێن ئایینی ب بەرزو بلند دنرخینین. ڕێزگرتنا جەنابێ وی بو مامۆستایێن ئایینی و بەرز نرخاندنا ڕولێ مەلایان ل هەمی شورەشان بیە جهێ دلخوشیا هەمی خرڤەبوویان. ئاخفتن و گوتارا سەرۆكی بۆ مە كاریگەر و ئومێدبەخش بی بوو نیوبوونەڤا هەستێ نەتەوایەتی.
دا دیاركرن كو ئایین و خاك و نیشتمان پێكڤە دگرێ داینە لێكڤە نابن، هەر دیسان دوپات كر، كو مللەتێ كورد مللەتەكێ موسلمانە ب خورستی دڤێت ب خورستی بمینیت دویر بیت د توندرەویێ و دەستێوەردانا سیاسی و مزایەداتا، چاندنا میانرەویێ و برایەتیێ و ڤیانا خاك و نیشتمانی د جڤاكێدا ئەركێ مامۆستایێن ئایینییە، پاراستنا قەوارا هەرێمێ و دەستكەفتێن مللەتێ مە ئەركە ل سەر ملێن هەمیان، نەحەزێن مللەتێ مە زۆرن و كوردستان ب قوناغەكا هەستیار یا تێتپەریت، دڤێت ب هشیاری و حیكمەت سەرەدەری دگەل بهێتەكرن. ب دیتنا من هەبوونا جەنابێ سەرۆك بارزانی بەرانبەر هەمی نەحەز و پیلانگێڕا مەزنترین ئەمانەتە بو مللەتێ مە...
جەنابێ بارزانی هەر دەم تا ئەڤرو دگەل چینێن مامۆستایێن ئایینی زور نێزیك بیە و هەر فەترەیەكێ خرڤەبوون و گەنگەشەیا بابەتێن هەرنوكەی دگەل گرێ داینە، ب ئەمانەت مامۆستایا یا ڕاست و دروست بو جەنابێ وان دیار كریە.
دوعا دكەین خودێ تەعالا هاریكار و پشتەڤانێ مە بیت بو گەهشتنا مافێن خویێن ڕەوا وەك هەر مللەتەكی ل سەر ڕویێ ڤی ئەردی خودان كیان و ئاڵا و دەولەت بین.
د.عەبدولخالق زێباری
ئەندامی ناوەندی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی مووسڵ:
وتارا سەروك بارزانی هەستەكی دی بو مامۆستایێن ئایینی دروست كر
بێ گومان بوچونا من كومبینا سەروك (مسعود بارزانی) ل گەل ژمارەكا زۆرا مامۆستایێن ئایینی (ل سەرێ بلند) كومبونەكا گەلەكا گرنك بو هاتیە ئەنجامدان، لڤی بارودوخێ مەترسیدارێ نە چاڤەڕێ كری یێ كوردستانێ ژ لایێ: ئیقلیمی و سیاسی و ناڤخویی و ئابووری ڤە. ب تایبەتی ئەو پیلانێن تێنە داڕێشتن بو نەهێلانا قەوارێ هەرێما كوردستانێ.
یا دیارە كو مامۆستایێن ئایینی ڕولەكێ هەری گرنك یێ هەی بو خزمەتا (دین و گەل وخاك ونشتمانێ) خو ل دەسپێكا شورەشا كوردی هەتا نوكە.
بەر وی هەستێ نەتەوایەتی یێ كوردەواری ل نك مامۆستایێن ئایینی دڤێت كوم بینێن وەكی ڤێ كومبینێ بێنە ئەنجامدان ل گەل وان بو ئاگەهداركرنا وان ل هەر تشتەكێ بێتە پێش یێ نە چاڤەڕێ كری ل كوردستانێ دا مامۆستایێ ئایینی ڕولێ خو ببینن، وتارا سەروكی مفایەكی زۆر هەبی و هەستەكی دی بۆ مامۆستایێن ئایینی دروست كر.
مامۆستا مەلا غەیاس ئەحمەد
بەرپرسێ ڕاگەهاندنێ ئێكەتیا زانایان لقی زاخۆ:
ئەڤ دیدارە بلا بەردەوام بن، دا ئەم بێ بەهر نەبین ژ تەوجیهات و ئاموژگاریێت سەروكێ خۆ
ل ڕۆژا شەمبیێ ٣١/٨/٢٠٢٤ كومەكا مامۆستاێن ئایینی ل سە رێ بلند د خزمەتا سەروك بارزانی دا بین مەرجع و ڕێبەرێ تە بایێ كوردا ل ڤێ دیدارێ ئەم سەر بلند بین ل گوهداریا دیدارا بارزانی. سەروك بارزانی ب جوانی بەحسێ دیروك و مێژووا كوردا كر و ڕولێ مامۆستایێن ئایینی و شێخێن ڤێ ڕێبازێ دیاركر، ئەڤەژی جهێ شانازیێ بی. تشتێ گرنگ بارزانی ل سەر ڕاوەستیای كو كورد هەمی ئێك بن، چ جارا خوینا كوردا ب دەستێ كوردا نەرژیت. ب دیتنا من ئەف دیدارە بلا بەردەوام بن، دا ئەم بێ بەهر نەبین ژ تەوجیهات و ئاموژگاریێت سەروكێ خۆ.
شێخ مەمدووح شێخ عەبدولجەبار
بەرپرسی لقی زاخۆی یەكێتی زانایان:
سەرۆك بارزانی جەخت ل سەر وی چەندێ كر كو نابت چ جاران شەڕی براكوژی پەیدا ببت
ل ڕوژا شەمبی 31/8/2024 ژمارەك مامۆستاین ئایینی ل سەری بلند د خزمەتا جەنابی سەروك بارزانی دا بین مەرجع و ڕیبەری تەڤایا كورد و كوردستانی.
دیدارا جەنابی سەروك بارزانی دیدارەكا میژوویی بی و گەلەك سەرنجڕاكیش بی و تایبەت جەنابی وی باسی ڕەحمەتی (مەلا مستەفا بارزانی) كر، باسی ڕێزگرتنا جەنابی وی بو مامۆستایین ئایینی و بەرەڤانی ژ مافی كورد و كوردستانی و بەردەوام ڕێگر بی ژ هەر خائینەكی.
سەروك بارزانی ب جوانی بەحسی دیروك و میژووا كوردا كر و ڕۆڵی مامۆستاێین ئایینی و سەركردێن فی ڕیبازی دیار كر ئەڤەژی جهی شانازیێ بی، جەخت ل سەر وێ چەندێ كر كو نابت چ جاران شەڕی براكوژی پەیدا ببت. ل دوماهیی باسی ڕوڵی مامۆستایێن ئایینی ل شورەشا ئەیلوول و گولان و تا نهو ڕۆڵی مامۆستایێن ئایینی ل دەف جەنابێ وی پیروزە و گرنگە.
مامۆستا مەلا شیڤان ئەحمەد كەركووكی
پێشنوێژ و وتارخوێن لە شاری هەولێر:
جەنابی سەرۆك بە تەواوی تیشكیان خستە سەر بارودۆخی شاری كەركووك و هەستێكی جوانم لا دروست بوو
بە خۆشحاڵییەوە بەندە وەكو مامۆستایەكی ئایینی و نەوەی شەهید (موستەفا چایچی) كە لە ساڵی ١٩٧٤ لە سێدارە دراوە، و گۆش كراوین لەو مێژووەوە بە كاركردن بۆ دینداری و نیشتمانپەروەری بەژدار بووم و لە نزیكەوە چاوم بە جەنابی سەرۆك بارزانی كەوت.
من جگە لە پیشەكەم كە مامۆستایەكی ئایینیم و نەوەی شەهیدێكی دیاری شارەكەمم، دەمەوێت بڵێم: وەكو ئاوارەیەكی ١٦ی ئۆكتوبەریش هەستێكی جودام هەبوو لەو دیدارە و هەندێك بۆچوونم لا درووست بوو، لەوانە:
1. گەورەتریرن شایەتی و دەستخۆشی و مێژووتۆماركردن ئەو مێژوویە كە نەیار بۆت تۆمار دەكات، لەم ڕۆژانەدا بینیمان لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركووك چ جۆرە شاهیتی و گەواهییەك درا بۆ بەڕێزیان كە فەرمووی هەرگیز نابین بە لەت و ئێمە هەر یەكین، تەنیا دوو كەس نین نوێنەرانمان، بەڵكو حەوتن! ئەگەرچی زویرییەكیش ڕوو بدات، بەڵا!م لە هاوكێشە هەستیارەكاندا نابین بە دوژمنی یەك.
لەو دیدارەش جەنابیان بە تەواوی تیشكیان خستە سەر بارودۆخی شاری كەركووك و هەستێكی جوانم لا دروست بوو كە لەمێژەوە بەڕێزیان هەمیشە داكۆكییان لە شارەكەم كردووە.
2. باسی ڕەوشت و پارێزگاری لە بیر و باوەڕ و خاك ویستی و نیشتمانپەروەری هیچ كات موساوەمەی لەسەر ناكرێت.
لەمەشیان تیشكی خستە سەر ئەو باسانەی كە زۆر لام گەڵاڵە بوون، بەوەی ئەركێكی زۆر گەورەیە ئەو داكۆكیكردنە لە بیر و خاك و نیشتمان لەم دۆخەی ئیستا، بەتایبەتی لەم گۆڕانكارییانە و تێكەڵبوونەی ئێستا لەنیشتمانم بەدی دەكرێت.
3. كار و پیشەی گەورە پیاوانی پێشووی گەل و نیشتمانمان، دەبنە پاڵفتە بۆ كەسەكان و تۆماركردنی مێژوو و شوناس و فەرهەنگی بەرزی ڕەوشت، كە هیچ كات نابێت لەبیر بكرێن.
4. دین و نیشتمانمان لەیەك ناكرێن.
مامۆستا مەلا سەدیق هەسنانی
بەرپرسی ناوچەی سۆرانی یەكێتیی زانایان:
خەم و ئومێد و ئاواتی جەنابی سەرۆك بارزانی خەمی كوردە و تا جەنابیشیان مابن، پرسی كورد لە دەستێكی زۆر ئەمیندایە
گومان لەوەدا نییە هەر دیدار و دانیشتنێك لەگەڵ ئەو مرۆڤە مەزنە سوود و قازانجێكی زۆری هەیە لەبەر ئەوەی:
1. جەنابی كاك مسعود سیاتمەدار و كاریزمایەكی دیار و بەرچاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەرنج و تێبینی و بۆچوونەكانی بەڕێزیان بە هەند وەردەگیرێن، پرس و ڕاوێژ و مەشوەرەتی پێ دەكرێت بۆ ئەو پرسانەی كەوا چارەسەركردنیان ئەستەمە.
2. دیداری مامۆستایانی ئایینی لەگەڵ بەڕێزیان سوودو قازانجی زۆری دەبیت:
أ: هەندێك لەو مامۆستا بەڕێزانە لەوانەیە بۆ جاری یەكەم بێت لە نزیكەوە لەگەڵ جەنابی كاك مسعود بەشداریی دانیشتنێكی لەو شێوەیەی كردبێت.
ب: دانیشتنی ئەمجارەیان لەوانەیە جیاواز بێت، لە ورووژاندنی هێندێ بابەتی هەنووكەیی كەوا زۆر زەرووری و پێویست بوو، ئێمەومانان ئەو زانیارییانە لە دەمی بەڕێزیان ببیستین.
ج: ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاكێشام خەمخۆری و بەتەنگەوە بوونی بەڕێزیان بوو بۆ ئەو هەموو كێشە و ئاریشانەی ئێستا بەرۆكی گەلی كوردیان گرتووە.
دیارە لە هەر پارچەیەكی كوردستان بێت، خەم و ئومێد و ئاواتی جەنابی سەرۆك بارزانی خەمی كوردە و تا جەنابیشیان مابن، پرسی كورد لە دەستێكی زۆر ئەمیندایە چ وەكو كێشەی نەتەوەیی، یان ئایینی و مەزهەبی.
مامۆستا مەلا ئیبراهیم شێخا
كارگێڕی لقی ئاكرێی یەكێتیی زانایان:
سەرۆك بارزانی پرسی ماددە هۆشبەرەكان وەك پرسێكی مەترسیدار لە سەر تاك و خێزان وەسف كرد
سەبارەت بەم دیدارە سەرنجی خۆم بەم شێوەیە دەردەبڕم:
یەكەم: بەڵگە نەویستە كە لەو ڕۆژەوەی كوردستان دابەش كراوە بە سەر چوار وڵات ژمارەیەك شۆڕشی كوردی سەریان هەڵداوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان كە وەك هەر میللەتێكی دیكە لەسەر خاك و وڵاتی خۆی بە ئازادی بژیت، بەڵام ئەم وڵاتە داگیركەرانە هەموو ڕێگایەكیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی شۆڕشەكانی كوردی تێك بشكێنن و كوردستان لە ژێر هەژموونی خۆیان بهێڵنەوە و بەداخەوە سیستەمی جیهانییش لە بەرژەوەندیی ئەوان بووە.
دووەم: پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بە سەرۆكایەتیی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی دروست بووە و سەر بە ئەجیندای هیچ وڵاتی دیكە نییە و نەبووە، لەم پێناوەش شەهید و قوربانیی زۆریان داوە.
سێیەم: خراپترین چەك ڕووبەڕووی كورد و كوردستان بووبێتەوە بریتی بووە لە ناپاكی نێوخۆیی لە كۆن و ئێستا كە وای كردووە، شۆڕشی كوردی بە ئامانجی خۆی نەگات و دەستكەوتەكانی یەك لە دوای یەك لەدەست بدات.
چوارەم: لە سەرەتای شۆڕشی كوردی و تاكو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی و خودی سەرۆك مسعود بارزانی لە پێناو بەرژەوەندیی دۆزی كورد و كوردستان و بەدیهێنانی یەكڕیزی كورد تەنازولاتی زۆریان كردووە بەرانبەر لایەنەكانی دیكەی كوردی.
پێنجەم: لە ڕابردوو و ئێستا دەركەوتووە كە پرسی دۆزی كورد و كوردستان لای پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە هەموو هەوڵ و كۆششی دوژمنانی كوردو كوردستان بریتی بووە لە بێهێزكردنی ئەم پارتە شۆڕشگێڕە، چ لە ڕێگای چەك و جەنگ بێت، یان لە ڕێگای سیاسەت و هەڵبژاردن بێت.
شەشەم: پرسی ماددە هۆشەبەرەكان پرسێكی مەترسیدارە لە سەر تاك و خێزان و كۆمەڵگەی كوردی و چەكێكی بەهێزە بۆ لەناوبردنی خێزان و هەستی نیشتمان و پێویستە هەموومان پێكەوە ڕووبەڕووی ببینەوە، چونكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەم ماددانە لە نێۆ گەنجان پەرە دەسێنێت.
حەوتەم: یەكڕیزی لە سەر بناغەی بەرژەوەندیی كورد و كوردستان دەكرێت نەك لە سەر دەستكەوتی تەسكی لایەن و حزبێك.
مامۆستا مەلا ئومێد عومەر مەلا سەعدوون باوەمەردەیی:
پەیوەندیی مەلا مستەفای بارزانی لەگەڵ زانایانی ئایینی پەیوەندییەكی نزیك و جێی متمانە بووە
ئەم دیدارەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ زانایانی كوردستان گرنگ و بەرهەمدار بوو، كە هەم ڕۆڵی زانایان و هەمیش ڕۆڵی سەركردەی مەزن جەنابی بارزانیی نەمر لە شۆڕشی بزاڤی نەتەوەیی بەرز نرخاند، لەبەر ئەوەی پەیوەندیی مەلا مستەفای بارزانی لەگەڵ زانایانی ئایینی پەیوەندیەكی نزیك و جێی متمانە بووە، كە ئەمە شانازییەكە بۆ هەموو مەلای كورد لە كوردستان، ئەم جۆرە دانیشتنانە بۆیە گرنگن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە هەمووان بەئاگا بین لەو مەترسییانەی بەسەر كوردستان هەن، وەك بەڕێزیان ئاماژەی پێ كرد، ئەو پێكەوە ژیانەی ئایینی كە هەیە لە كوردستان بپارێزرێت، كە گرنگە هەموو لایەك دەركی ئەو ڕاستییە بكەین، كە هەمیشە پێكەوەیی و یەكتر قبووڵكردن فەرهەنگی كورد بووە.