لە شاری هەولێر فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی بەڕێوەچوو
دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی 24/8/2024 لە مۆزەخانەی سەرای سلێمانی یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی كرایەوە, ناوەندی حەوت ڕەنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر,یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە شاری هەولێر سازکرد.
بە ئامادەبوونی(ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و(ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری و هونەرمەندی شێوەكار(بەختیار سەعید) سەرۆكی ناوەندی 7 ڕەنگە و ژمارەیەك هونەرمەند و فۆتۆگرافەران یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی بەڕێوەچوو و لەلایەن نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم) پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 11/9/2024 لە هۆڵی میدیا كرایەوەو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت,هەروەها لە فیستیڤاڵەكەدا لە 9 وڵاتی جیهانەوە 100 فۆتۆ نمایش كران.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی