ســـــەرۆك بــــارزانی پێشوازیی لە ڕاوێژكاری باڵای سیاسیی و سەربازیی حكوومەتی بەریتانیا کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەدمیراڵ ئێدوارد ئەلگرێن ڕاوێژكاری باڵای سیاسیی و سەربازیی حكوومەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان هێزە هاوپەیمانەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چاكسازییەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەتی بەریتانیای كرد كە لە شەڕی داعشدا هاوكار و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوونە و پێزانینشی هەبوو بۆ پاڵپشتیی و هەنگاوەكانی بەریتانیا لە یارمەتیدانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاكسازیی ناو وەزارەت.
پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و هەروەها هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.