لە شاری كەركوك شانۆگەری (دڕك) نمایش كرا

لە شاری كەركوك شانۆگەری (دڕك) نمایش كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 14/9/2024 لە سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك لەلایەن گروپی شانۆیی دیالۆگەوە شانۆگەری (دڕك) نمایش كرا.

لە شاری كەركوك شانۆگەری (دڕك) نمایش كرا

هونەرمەندی شانۆكار محەمەد بەرزان ناسراو بە(حەمە شانۆ) كاری دەرهێنانی ئەم شانۆگەرییەی ئەنجامداوە و (بەهرام ئەفشاری)دەقی شانۆگەرییەكەی نووسیوە,لە شانۆگەرییەكەدا ژمارەیەك ئەكتەری بەتوانا ڕۆڵیان گێڕاوە كە ئەوانیش پێكهاتوون لە (محەمەد عەلی-جانۆ-یاد نیاز-حەمدی حەمەئەمین-مینا زەنگەنە-بەڵێن كاوە)هەروەها (شەرا ئەدیب) دیزاینی جلوبەرگی ئەنجامداوە,ناوەڕۆكی ئەم شانۆگەرییە باس لەو مرۆڤانە دەكات كە بە سرووشتی خۆیان دەرناكەون و هەمیشە دیوێكی خۆیان بە شاراوە جێهێشتووە و بوونی خۆیان بەو شێوەیە نییە كە دەبیندرێت,ناونیشانی ئەم شانۆگەرییە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە كەسانێك وەكو گوڵێكی ساختەو درووستكراو خۆیان نیشان دەدەن بەڵام لە ڕاستیدا هاوشێوەی دڕكن و ئازاربەخشن بە كردار بێت یاخود بە ووشەیەك دەتوانن هەستی بەرامبەر بریندار بكەن و زیان بگەیەنن.

لە شاری كەركوك شانۆگەری (دڕك) نمایش كرا

وەكو وەفا و ڕێزلێنانێك گروپی شانۆیی دیالۆگ ئەم كارە هونەرییەی پێشكەش بە روحی نووسەر و سەرۆكی سەنتەری دیالۆگی كەركوك (زاهیر شكور)كرد كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆچی دوایی كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری كەركوك شانۆگەری (دڕك) نمایش كرا
Top