یانەی ناسریە یەك پێكهاتەی كوردی بردوە

یانەی ناسریە یەك پێكهاتەی كوردی بردوە

یانەی ناسریە یەك پێكهاتەی كوردی بردوە
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی ناسرییەی باشوری عێراقی بۆ ئەم وەرزە دەیەوێت چاو لە یانەی گەرمە بكات كە وەرزی ڕابردوو بە ژمارەیەك لە یاریزانانی كوردی كوردستان توانیان خۆیان بگەینە ریزی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی، بۆ ئەم وەرزەش یانەی ناسرییە لە خولی نایابی عێراقی بەشدارە و چاوی لەوەیە بتوانێ‌ پلیتی سەركەوتن بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەدەست بهێنێت، دوای هێنانی رەوەند عەبدولخالقی ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەندرێن وەك بەرێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەكە ئەم ڕاهێنەرە كوردەش ژمارەیەك یاریزانی كوردی ڕازی كردوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی ناسرییە مۆربكەن، 12 یاریزانی كوردی شاری هەولێر لە ریزی ئەو یاریزانانەن كەوا گرێبەستیان لەگەڵ یانەی ناسرییە مۆركردوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەن لە ناو یاریزانە كوردەكانیش هەریەك لە ئەستێرەكانی شاری هەولێر (هەردی سیامەند، بارزان شێرزاد،دلێرحاتەم، بارزان ئەكرم، گۆران عەلی، هێمن نازم ) چەندین ئەسێترەی تری شاری هەولێر گرێبەستی فەرمیان لەگەڵ یانەی ناسرییە مۆركردوە، لە ئێستادا یانەكە كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانی لە شاری هەولێر كردۆتەوە و یاریزانە كوردەكانیش بەشداری ئەو كەمپەن و چاویان لەوەیە یانەكە بگەینە ریزی یانە گەورەكانی عێراقی.

Top