ئەوەی نوێنەر و په‌رۆشی دۆزی گه‌لی كورد ته‌نها پارتییە
پارتی دیموکراتی کوردستان، گەورەترین پارتی هه‌رێمی کوردستان لە رووی جەماوەرەوە، وەک تاکە حزب لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق زۆرترین کورسی بەدەستهێنا وەک تاکە حزب له سەرتاسەری كوردستان وعێراق.بڕیارە 20ی 10ی هەڵبژاردنی خوڵی شه‌شه‌می پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئایە پارتی ئەتەوانێت وەک هەڵبژاردنی پێشوو زۆرترین کورسی وەک تاکە حزب بە دەست بهێنێتەو؟
لەگەڵ دەسپێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامادە بوونی سەرۆک بارزانی لە 20 ئەیلوول بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی كوردستان ، بە متمانەوە دەیڕوانیە دۆخی هەڵبژاردن و جۆش وخرۆشێکی تری دایە ئەندام و لاینگرانی پارتی کەوا سەرکەوتنێکی گەورە تۆماردەکەن، بەو واتاییەی پارتی وەک هەمیشە پێشەنگ دەبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ویستوویەتی خزمەتی زیاتر بکرێت بە کوردستان. گرفتی ناوچە جێناکۆکەکان و چارەسەرێکی ڕیشەیان بۆبدۆزرێتەوە بۆ زیاتر بوژانەوە و هێنانەکایەوەی دۆخێکی جێگیر و سەقامگیرتر، کەوا بەبەشێک لەخاکی کوردستانی دەزانێت دیارە پارتی بۆ دۆزی نیشتیمانی و نەتەوەیش دیوێکی زۆر روونی هەیەو هیچ کاتێک سازش لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان ناکات، دیارترین سازش نەکردن ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو لە کەرکوک.
پارتی دیموکراتی کوردستان قوربانیی و باجی گه‌وره‌ی داوه له‌پێناو مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كەیدا و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه پارتى حزبێك بووه خۆى به خاوه‌نی پرسى كورد و پێكهاته‌كانى كوردستان زانیوه.دەنگدان بەپارتی دیموکراتی کوردستان واتا: پێگەو هێزی کوردستان قایم و سەقامگیرتردەبێت.
ئەمەش هۆکارێکی ترە کەوا دەکات تاکی دەنگبدات بە حزبێک بتوانێت خواست و مافەکانی بەدیبێنت، بەرگری بکات لە مافەکانی خه‌ڵكی كوردستان وە بتوانێت پارێزگاری بکات لە قه‌واره‌ی هه‌رێم و هێنانەکایەوەی خۆشگوزەرانی وبوژانەوەی زیاتر و سەروەریەکانی بپارێزێت کەوا مێژووێکی مەزنی قوربانیدانی لەپشتە.
بۆیه، ئاماده‌بوون و به‌هێزبوونی پارتی واتا :
كاتێك پارتى پێشره‌و بێت ، ئاڵا و خاك و نیشتیمان به شكۆمه‌ندى ده‌مێنێته‌وه
كاتێك پارتى سه‌ركه‌وتوو به‌هێز بێت ، ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى كوردستان پارێزراوتر ده‌بێت
كاتێك پارتى حكوومران بێت ، كوردستان ئاوه‌دانتر و گه‌شاوه‌ته‌تر و پێشكه‌وتووتر ده‌بێت .
كاتێك پارتی قه‌ڵغان بێت ، سه‌قامگیری و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ره
پێشه‌نگی و به‌هێزی پارتی ، واتا شكستپێهێنانی پیلان و خه‌ونی نه‌یارانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی كوردستان .
كاتێك پارتییەكان و ئەوانەی دەنگ بە پارتی دەدەن، تێدەگەن و لایان روونە كە یار و نەیاری كورد ڕێكن لەسەر ئەوەی نوێنەر و خه‌مخۆر و په‌رۆشی دۆزی گه‌لی كورد ته‌نها پارتییە، قارەمانی شەڕ و ئاشتی، به‌رگریی و دانوستان هەر پارتییە. بۆیە دەنگی كوردیش هەر شایستەی پارتییە.
كاتێك نه‌یارانى كوردستان به چاوساغى به‌كرێگیراوان ئاسته‌نگ و كێشه‌یان بۆمووچه وبودجه‌ى كوردستان دروستكرد ، پارتی شانی دایه‌به‌ر و هه‌وڵی چاككردنیدا، پارتی ئارامی و سه‌قامگیری هێنا، پارتی پارێزگاریكردن له كوردستانی داهێنا.پارتی جیا لە مانەش هەمووی حزبێکی تۆکمەو یەکگرتووە و خاوەن پێشمه‌رگه و ڕابه‌رێكی مێژوویی وەک سه‌رۆك مسعود بارزانییە کە هەموو پارتییەکان و گه‌لی کوردیش باوەڕێکی قوڵیان بە سەرکردایەتی ئەو هەیە، بۆیە لاینگرانی پارتی دڵنیان لەوەی کەوا پارتەکەیان وەک هەمیشە بە یەکەمی دەمێنێتەوە.