گرنگیی تەندروستیی كۆمەڵایەتی
تەندروستیی كۆمەڵایەتی Social health بریتییە لە ڕێگەكانی دروستكردنی پەیوەندیی پۆەزتیڤ و تەندروست لە نێوان كەسەكاندا. بوونی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی تەندروست هاندەرە بۆ هەست و هەڵوێستی باش لەگەڵ هەستكردن بە بوونی پاڵپشت لە ژیانی ڕۆژانەدا. تەندروستیی كۆمەڵایەتی پێناسەیەكی فراونی هەیە كە چەند خاڵیك لەخۆدەگرێت وەكو: مامەڵەی نەرمونیان لەگەڵ كەسانی دیكەدا، پەرەدان بە پەیوەندیی مانابەخش، مامەڵەی گونجاو لە پەیوەندییەكاندا، هەروەها دانان و ڕێزگرتن لە سنوورە كەسییەكان. تەندروستیی كۆمەڵایەتی زۆر گرنگە بۆ ژیانی ڕۆژانە، ستایلێكی تەندروستیی كۆمەڵایەتی كاریگەریی ئەرێنی زۆری هەیە لەسەر تەندروستیی دەروونی و باشتربوونی تواناكان بۆ هەموو كار و چالاكییەك. زۆبەی كەسەكان حەز لە بوونی پەیوەندیی نزیك و باش لەگەڵ یەكتردا دەكەن، ئەمەش تەنیا بە پاراستنی تەندروستیی كۆمەڵایەتیی باش دێتە دی. تەندروستیی كۆمەڵایەتی لاواز هۆكارە بۆ گەلێك ئاكامی نێگەتیڤ لەسەر ژیانی كەسیدا.