ســــەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كر

ســــەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كر

 

ئەمڕۆ دووشەممە 30/9/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەكەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کرایەوە.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

ســــەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كر
Top