ئایا شتێك هەیە بە ناوی شەكری تەندروست؟

ئایا شتێك هەیە بە ناوی شەكری تەندروست؟

گەلێك كەس خواردنی شیرینیی سرووشتی وەكو هەنگوین یان هەر شیرەیەكی ڕووەكیی شیرین لەجیاتی شەكری سپی بە هەنگاوێكی تەندروست دەزانن، بەڵام ئایا لە لایەنی زانستییەوە هەنگاوێكی تەندروستە؟ بە پێی ئامارەكان، ئەمریكییەكان ڕۆژانە زیاتر لە 17 كەوچكی چای لە شەكرە زیادكراوەكان دەخۆن، كە زیاترە لە ڕێنمایی تەندروستی كە بریتییە لە 9 كەوچكی چای بۆ پیاو و 6 كەوچكی چای بۆ ئافرەت. شەكری سرووشتی لە میوە و شیریندایە، كەچی شەكرە زیادكراوەكان Added sugars دەخرێنە ناو خۆراك و شلەمەنیی جیاوازەوە وەكو شەكری مێز، شیرەی گەنمەشامیی دەوڵەمەند بە فركتۆز. بە ڕای پسپۆرانی كۆلێژی تەندروستیی گشتیی زانكۆی هارڤارد، شەكرە سرووشتییەكان كەمێك لە شەكرە زیادكراوەكان باشترن، واتە بە ڕێژەیەكی كەمتر دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، هەروەها چەند ڤیتامین و كانزایەكیشیان تێدایە كە بۆ تەندروستی سوودبەخشن. ئەمە سەلمێنراوە كە هەنگوین، شەكری قامیش، یان شیرەی گەنمەشامی هەمان كاریگەرییان لەسەر ئاستی شەكری خوێندا هەیە.

 

Top