ووتــــاری شــــەرمــــەزاری

ووتــــاری شــــەرمــــەزاری

(*)

قسەكردن و ووتاردان كات و ساتی خۆی دەوێت هەموو قسەیەك ناكرێت لەهەموو شوێنێك نابێ هەموو قسەیەك بكەی ئەوە بە گشتی وا دەلێم بەڵام كاتێك تۆ ئەركێكت لەسەر شانە بەرپرسیاریەتیەكە گەوره ترە بۆیە ئەوكات دەبێ زۆر زیاتر ووریابی و زیرەك بی و قسەی خۆت بخوێنیتەوە و لێك بدەیەوە ئینجا بیكەی بزانی کاردانەوەی چی دەبێ و چۆن دەبێت؟ بەتایبەت لەم وولاتەی خۆمان و بەگشتیش لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، تۆ لە ووڵاتانی روژئاوا نیت زۆر سادە و ساكار و گالتەچی و قسە خۆش بی ئێمە هێشتا زۆرمان ماوە بگەینە ئەم ئاستە و ئەم عەقڵیەتە بۆیە لێرەدا من مەبەستم ووتاری هەندێك لە بەرپرس و سەركردەی خۆمانە كە قسە دەكەن ئینجا كە لە ستەیج دێنە خوارێ لەوانەیە خەڵكانێک یان دۆستێكی یان راوێژكارێكی پێی بڵێ ئەمە چیت گوت بۆ وات گوت دڵنیام دەڵێ بۆ مەگەر من چیم گوتووە!!


سیاسی زیرەك سەركردەی ووریا و وورد و بلیمەت كە بیەوێت ووتارێكی پێنچ خولەكیش پێشكەش بكات دەیان جار دەیخوێنیتەوە و شیكاری بۆ دەكات و بیردەكاتەوە ئەم ووتانەم مانای چیە و چۆنە بۆ كێیە و دەگات بەكوێ ؟ خەلكی ئێستا زیرەكە ووردە تێدەگات، راگەیاندنەكان ووردن و زیرەكن كورد گوتەنی مێش دەكەن بە گامێش.
با زیاتر وورد بمەوەو بێمە خوارتر مەبەستم لەم هەڵبژارنەدا ووتاری رۆژی 29ئەم مانگەی سەرۆكی یەكێتیە كە بیستم لەملاو لەولاوە بەراستی ووتارێكی ئاست نزم شەرمزاركەرە تا سەر ئێسقان دوور بوو لە مانای ووتاری سیاسی و كوردەواری و سەردەمیانە ووتارێكی منداڵانە شەرانگێزانە ئاژاوە گێرانە بێ پڵان و پڕ لە پیلان ووردبینەوە لێی هەر ووشە و جوێن و هەرەشە فڕێدان بوو تا كوتاییەكەی.
تۆ كە خۆت بە سەرۆك حزبێك دەزانیت دەبێ پێشبینی هەموو جۆرە ئەو كەسانە بكەی كە ڵەناو حیزبەكەتن خۆ هەر هەموویان كۆماندوی شەركەرو ئاژاوە گێرو رێگڕ نین خۆ هەموویان شەق وەشێن و موعتاد نین دەبا هیچ نەبێ هەندێ رێزی ناوی شاری رۆشنبیریت گرتبا و من سکم بەشاری رۆشنبیری دەسووتا كە لەم شارە جوانە ئەم هەموو تەشهیرو ووشەی نابەجێ و قسەی زبرو رەق و تالی تێدا فڕێدرا بە ئاشكرا بەرامبەر بە هەزاران كەس هەر هیچ نەبێ حسابی هەندێ لەم رۆشنبیر و نووسەر و تیگەیشتووی نێو ئەم حیزبەت کردبا هەندێ قسەت بكردایە خەڵك دڵی پێ خۆش با خۆت هندە سوك نەكردبا هندە دانەبەزیبایە ئاستێكی سوك و نزم ، هەڵسو كەوتەكانی وەکو كورە بچووکەکەی نێو مال وابوون كاتێ زویر دەبێت
من لە دووری هەزاران كیلۆ مەترەوە شەرمم لەخۆم كردەوە بەراستی شوكر بۆ خوا بە زمانی عربی و ئینگلیزی قسەت نەكرد ئەگەرنا خەڵك پێمان پێ دەكەنی وحەیامان دەچوو هەر چەندە ئەم شتانەشت نیە ،
سەركردەی سیاسی گرنگە زۆر سەنگین و لەسەر خۆ بێت و ئاگای لە ووتە و جولەكانی بێ
سەركردەی زیرەك لە ووتاردان دەبێ بیر تیژ و دووربین بێت و ووشەكانی تیڕوانینی روونی هەبێ، ئامانجی قسەكانی دیارو روون بێت، دەبێ ووتەكانی ڕێزی تێدا بێت و نێوەندگیر بێ تا بتوانی هەمە جۆربێ و دلی هەموو ئەندامانی رابگرێت و هیوایان پێببەخشێ روئیا و داهاتوویەكی گەشیان پێ ببەخشی ، نابێت ووتاری تێکدەرانە بێت بە پێچەوانە وە دەبێ ووتارێک بێت گەشبینی و ئومێدی تێدا بێت ، تۆ لە جیهان و سەردەمێكی زیرەكدا دەژیت دەبێ بەگوێرەی عەقلی ئەم كۆمەلگایە و سەردەمی پێشکەوتن ووتار بدەی و ووشكانت رێكخراو و پاراو و ڕوون بن نەک بێ سەروبەربن..

 

(*)

Top