لە هێرشی ئاسمانی سوپای میانمار زیاتر لە ٤٠ کەس کوژران

لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای میانمار بۆ سەر ویلایەتی راخین زیاتر لە 40 کەس کوژران و نزیکەی 500 خانوو وێران بوون.
میانمار لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ، دوای ڕووخانی حکومەتی هەڵبژێردراوی براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئانگ سان سووچی تووشی شەڕی ناوخۆ بووە.
ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانی جەماوەری دژی کودەتاکە لە چەند بەرەیەکدا گۆڕاوە بۆ یاخیبوونێکی چەکداری.
ویلایەتی راخین کە یەکێکە لە نائارامترین ناوچەکانی وڵاتەکە، پێشتریش پێکدادانی قورسی لەنێوان سوپا و گروپە چەکدارە ناوخۆییەکاندا بەخۆوە بینیوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەندبن بە ئەرکەکانیانەوە و ڕێکخراوەکە جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی دەربڕی و هۆشداریدا سەبارەت بە بارودۆخی مرۆڤایەتی لە میانمار و کاریگەرییەکانی توندوتیژی لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی.
گوڵان: سەردار خەلیل