چیرۆکی خۆشەویستی ئۆباما و میشێل لە فیلمێکدا دەخرێتەڕوو

چیرۆکی خۆشەویستی ئۆباما و میشێل لە فیلمێکدا دەخرێتەڕوو
لە چوارچێوەی فیلمێکی دراماییدا، چیرۆکی خۆشەویستی سەرۆکی ئێستاو ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە دەخرێتەڕوو.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە، فیلمی "ساسساید وز یو" باس لە چیرۆکی خۆشەویستی باراک ئۆباما و میشێل ئۆباما دەکات و بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی سندانس نمایشبکرێت.

ئەم فیلمە یەکەم ژوانی خۆشەویستی ئەو وود عاشقە دەخاتەڕوو و تا هاوسەرگیریان لە هاوینی ساڵی 1989ـدا.

فێستیڤاڵی سندانس لە رۆژانی 21 تاکو 31 کانوونی دووەم لە پارک ستی لە ویلایەتی یۆتا بەڕێوەدەچێت.
Top