بۆیه‌كه‌م جار ئافره‌تێك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا
گولاَن-ساڵح محمد
بۆیه‌كه‌م جار و پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى ده‌سه‌لاَتدار ئافره‌تێك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا.
(جولیا جیلارد) ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا دواى ئه‌وه‌ى (كیڤین رِود) سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى ئوسترالیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه.
به‌هۆى نارِه‌زایی هاولاَتیان له‌سه‌ر برِیاره‌كانى (كیڤن رِود) سه‌رۆكى ئوسترالیا كه رِێژه‌ى باجى له‌سه‌ر كارگه و به‌رهه‌مهێنه‌ران زیاد كردبو، ناوبارو ده‌ستى له‌كارێشایه‌وه و جولیا جیلارد بوه سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی ئوسترالیا.
جولیا سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی ئوسترالیا چاوه‌رِى ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكى زۆرى هه‌بێت له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه چونكه پشتگیرى له (جوت بونى) ئافره‌تان ده‌كات پێش هاوسه‌رگیری.