ئاسۆ ڕۆستم لە یانە تازەكەی ئاسودەیە

ئاسۆ ڕۆستم لە یانە تازەكەی ئاسودەیە

ئاسۆ ڕۆستم لە یانە تازەكەی ئاسودەیە
ئەستێرە كوردەكانی شارەكانی كوردستان بۆونەتە جێگای سەرەنجی بەشێكی زۆری یانەكانی دەرەوەی هەرێم و چاوەكانیان لە سەرە، ئاسۆ ڕۆستم هێرشبەری پێشووی یانەی هەولێر كە ئەم وەرزە لە یانەی شورتەوە پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە نەیتوانی ئاستی وەكو پێویست پێشكەش بكات بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانەكە دا، پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ئاسۆ بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئیسقلال خوزستانی ئێرانی كرد بۆ ئەوەی لە خولی پیشەگەرەكانی ئێرانی بتوانێ‌ ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانە ئێرانیەكە پێشكەش بكات، لەم بارەشەوە ئاسۆ ڕۆستەم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: من ئەم وەرزە پەیوەندیم بە یانەی ئیستقلال خوزستانی ئێران كردوە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ ئەم یانەیە خولێكی تری نێودەوڵەتی تاقی بكەمەوە، لە خولی پیشگەرانی ئێرانی زۆر ئاسودەم و دەمەوێ ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەكەم پێشكەش بكەم و بتوانم یارمەتییان بدەم لە بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەدا، خولی ئێرانی خولێكی بەهێزە و چەندین یانەی بەهێز تێدا كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، تاكو ئێستا دوو گۆڵم تۆماركردوە و هەوڵیش دەدەم بتوانم یاری بۆ یاری ئاستم بەرەوو پێش ببەم و بتوانم گۆڵی زیاتر بۆ یانەكەم تۆماربكەم، ئەوەی لە توانامدا بێت بۆ یانەكە پێشكەشی دەكەم بۆ ئەوەی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم، هیچ كێشەو گرفتێكیشم نییە و ڕۆژانە یەكە مەشقیەكان ئەنجام دەدەم.
كارزان كانەبی

Top