سوریا بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی مه‌حکوم کرد
له‌هه‌مان‌کاتدا، به گوته‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ، له نائارامییه‌کانی رۆژی رابردووی سوریادا، لانیکه‌م 23 که‌س که حه‌وت که‌سیان سه‌ر به هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دن، کوژراون. توندی‌و تیژییه‌کانی رۆژی رابردووی سوریا 23 کاتژمێر دوای بڵاو بونه‌وه‌ی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان روویانداوه.
رۆژێک به‌رله‌م توندی و تیژییانه، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندبوو له‌سه‌ره‌تای پشێوییه‌کانی سوریاوه، نزیکه‌ی 4 هه‌زار که‌س که 300 که‌سیان منداڵن، گیانیان له ده‌ست داوه.
به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری رادیۆ نێوده‌ڵه‌تیی فه‌ره‌نسا، بورهان‌غلیۆن، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا، خوازیاری یارمه‌تیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه تا کۆتایی به توندی و تیژیه‌کانی ئه‌م وڵاته بێت.
بورهان غلیۆن، هه‌وڵده‌دات روسیا و چین بهێنێته سه‌ر ئه‌م بڕوایه که هاوڕایی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆڤ مرۆییه‌کان بگه‌نه ناو خاکی سوریا.
حکومه‌تی روسیا سه‌باره‌ت به ده‌ست‌تێوه‌ردان له ناخۆی سوریا له ژێر ناوی ناوی مافی مرۆڤه‌وه هوشداریی داوه. حکومه‌تی فه‌ره‌نساش پشتگیری له کردنه‌وه‌ی که‌نالێک به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆییه‌کان بۆ ناو خاکی سوریا ده‌کات. فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ده‌کرێت ئه‌م یارمه‌تییانه له ژێر چاوده‌دێری سه‌ربازی‌دا بگه‌ینرێته ناو سوریا.