بزووتنه‌وه‌ی سوریا داوای پشتیوانیی ته‌واو له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سوریا له دژی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، جارێكی داوای له كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد به بێ هیچ مه‌رجێك به‌ته‌واوی پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سوریا بۆ ئازادی بكات و فریوی تاكتیكی كات به‌فیڕۆدانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌خوات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانی، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌مه 5ی دیسه‌مبه‌ر، چالاكانی دژی به‌شار ئه‌سه‌د له ژێر ناوی \"كۆمیته‌ی شۆڕشگێر\"" له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له كۆمكاری عه‌ره‌ب كردووه تووشی هه‌ڵه نه‌بێت و جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی سوریا بۆ وه‌ستاندنی سه‌ركوتی خه‌ڵك نوێ نه‌كاته‌وه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا به ئاماژه به تاكتیكی كات به‌فیڕۆدانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی، ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ كوشتنی خه‌ڵكی زیاتر به‌كار ده‌هێنێت.
به‌پێی نوێترین راپۆرته‌كانی چالاكانی مافی مرۆڤ، رۆژی دووشه‌مه میلیشیاكانی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حومس 34 كه‌سیان رفاندووه و دواتر كوشتوویانه. هه‌روه‌ها 6 كه‌سی دیكه‌ش به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون."