ئێران ناخوازێت له‌پاش ساڵی 2014هێزی بیانی له‌ئه‌فغانستاندا بمێنێت
ئه‌مڕۆ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی له‌میانه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا، كه سه‌باره‌ت به‌ئه‌فغانستان سازكرابوو رایگه‌یاند: خۆرئاواییه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ئه‌فغانستان درێژ بكه‌نه‌وه بۆ پاش ساڵی 2014 و ئێمه‌ش پێیمان وایه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ سه‌قامگیری و ئارامی له‌ئه‌فغانستاندا.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا راشیگه‌یان: حكومه‌تی تاران ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن هێزه بیانیه‌كانه‌وه له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.