تالیبان ته‌قینه‌وه‌كانی عاشورا ئیدانه ده‌كات
رۆژی سێ‌شه‌مه 6ی كانونی یه‌كه‌م، ڕێ‌وڕه‌سمی عاشوورا له شاره‌كانی كابول و مه‌زار شه‌ریف و قه‌نده‌هار له ئه‌فغانستان كه‌وته به‌ر هێرشی خۆكوژی و له ئه‌نجامدا به سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی راپۆرته‌كان، له به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌دا، كه‌سێكی خۆكوژ له یه‌كێك له زیاره‌تگاكانی ناوه‌ندی كابول خۆی ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م 54 كه‌س كوژران و 164 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ڕێ‌وڕه‌سمی عاشورا له مه‌زار شه‌ریف 6 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سیش بریندار بوون. له ئه‌نجامی هێرشێكی دیكه له شاری قه‌نده‌هار، لانیكه‌م 5 ماته‌مگێڕی شیعه بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئه‌م هێرشانه‌ی به تیرۆریستی وه‌سف كرد و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كانی خسته ئه‌ستۆی گرووپی تیرۆریستیی تالیبان، ئه‌و گرووپه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌یان ئیدانه كرد.
گرووپی تیرۆریستیی تالیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه كردنی هێرش بۆ سه‌ر ڕێ‌وڕه‌سمی عاشوورا، وتوویانه ئه‌و هێرشانه كاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به ناكۆكیه ئایینیه‌كان له ئه‌فغانستان بده‌ن و شكستی خۆیان بشارنه‌وه.
هاوكات كه‌سێك به ناوی وته‌بێژی گرووپێكی تیرۆریستیی بونیادگه‌را به ناوی \"له‌شكری جه‌نگۆی ئه‌لعالمی\"" له په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی بی بی سی له پاكستان، وتوویه‌تی گرووپه‌كه‌یان هێرشه‌كانی كابولی جێبه‌جێ كردووه.
ئه‌م گرووپه تاقمێكی بچووك و نه‌ناسراون كه له ناوچه عه‌شایه‌ریه‌كانی پاكستان‌دا چالاكن و لقێكن له گرووپی زۆر توندڕه‌وی \""له‌شكری جه‌نگۆی\"" پاكستانی كه په‌یوه‌ندیی نزیكیان له‌گه‌ڵ تالیبان و ئه‌لقاعیده هه‌یه. ئه‌و گرووپه ساڵی 1996 ده‌ستی به‌كار كردووه و به دژه شیعه ناسراوه و چه‌ندین جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شیعه‌كانی پاكستان."