ئەمەریكا: سووریا دەبێ ئەسەد لابدا و بەرەو دەسەڵاتى یاسایی هەنگاو هەڵبگرێ

ئەمەریكا: سووریا دەبێ ئەسەد لابدا و بەرەو دەسەڵاتى یاسایی هەنگاو هەڵبگرێ
(ئاكانیوز)- دوێنێ سێشەم هیلارى كلینتۆن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریكا لەگەڵ نوێنەرانى ئۆپۆزسیۆن لە جنێڤ كۆبووەوە و راى گەیاند، سووریا دەبێ بەشار ئەسەد سەرۆكى ئێستەى لابدا و بەرەو دەسەڵاتى یاسایی هەنگاو هەڵبگرێ.

كلینتۆن راى گەیاند \"ماناى دیموكراسى تەنیا لادانى ئەسەد نییە، بگرە بەماناى دانانى ئەو وڵاتەیە لەسەر رێگەى دەسەڵاتى یاسایی و رێزگرتنە لە مافى هەموو هاووڵاتییان بەبێ رەچاوكردنى جیاوازى تایفى و رەگەزى\""، ئاژانسى دەنگوباسى (دویچە ڤێلە)ى ئەڵمانیایی ئەم هەواڵەى گواستەوە.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریكا ئاماژەى بەكەمینەكانى سووریا كرد و بەنوێنەرانى ئۆپۆزسیۆنى گوت \""كەمینەى سووریا دەبێ لەوە دڵنیابن كە لە دەسەڵاتى ئازادى چارەنووسێكى باشتریان دەبێ\"".

حكوومەتى ئەمەریكا لەو كاتەوەى كە داواى لاچوونى سەرۆكى سووریاى لە دەسەڵات كردووە، پێوەندى بەنوێنەرانى ئپۆزسیۆنى ئەو وڵاتەوە كردووە.

لە هاوینى ئەمساڵەوە تا ئێستە ئەمە دووەمین جارە كلینتۆن لەگەڵ نوێنەرى ئۆپۆزسیۆنى سووریا كۆ دەبێتەوە.

ئەم كۆبوونەوەى هیلارى كلینتۆن لەگەڵ لایەنى ئۆپۆزسیۆنى سووریا لە كاتێكدایە كە دوێنێ حكوومەتى ئەمەریكا بڕیارى دا باڵوێزەكەى رەوانەى دیمەشقى پایەتەختى سووریا بكاتەوە.

رێكخراوێكى سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بەم دوایییە راى گەیاند، ژمارەى كوژراوانى توندتیژییەكانى ئەم دوایییەىسووریا گەیشتووەتە زیاتر لە 4 هەزار كەس."
Top