حاكمی دوبه‌ی: ئێران له‌كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی خۆی دووچاری وێرانكاری ده‌كاته‌وه
له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی CNN شێخ محه‌مه‌د بن راشدمه‌كتوم راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێتوو ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و له‌دژی ئیسرائیلیش به‌كاری بهێنێت ئه‌وا بۆ رۆژی دواتر ئێران وێران ده‌كرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی حاكمی دوبه‌ی له‌كاتێكدایه كه‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌دوا راپۆرتیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئێران كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران ره‌هه‌ندێكی سه‌ربازیی هه‌یه و ئه‌وه‌ش وایكرد خۆرئاوا گوشار‌و سزاكانی له‌سه‌ر ئێران چڕتر بكاته‌وه.