سوریا.. 24 هاووڵاتی تر ده‌كوژرێن
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، كه دوێنێ له شاری حمس و گونده‌كانی 11 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون و له‌شاره‌كانی دیمه‌شق و ده‌رعاو حه‌ماو ئه‌دلبیش 13 هاووڵاتی تر كوژراون.
لای خۆشیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا بڵاویانكرده‌وه، كه 8 كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كانیان له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌یاندا برینداربوون.
هاوكات بورهان غلیۆن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی به‌رهه‌ڵستكاری سوریا له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز داوای له عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د فه‌رمانده‌ی سوپای ئازادی وڵاته‌ی كرد، به‌رگری له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و له‌روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای ره‌سمی سوریادا خۆیان به‌دوور بگرن تا وڵات به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ نه‌چێت.