ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر
سه‌رجه‌می ژماره‌ی ده‌نگده‌ر له 9 پارێزگای به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردن 17 ملیۆن و 522 هه‌زارو 583 ده‌نگده‌ربوو.
ژماره‌ی به‌شداربوو 10 ملیۆن و 755 هه‌زارو 154 ده‌نگده‌ربوو.
ژماره‌ی ده‌نگه راسته‌كان 10 ملیۆن و 75 هه‌زارو 933 ده‌نگی راست به پێی دادگا
ژماره‌ی ده‌نگه پووچه‌كان 679 هه‌زارو 221 ده‌نگی پووچ كراوه
رێژه‌ی به‌شداریكردن به‌م پێیه 60% ی ده‌نگده‌ران
كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌م جۆره ده‌رده‌چێت له‌م 9 پارێزگایه كه هه‌ڵبژاردنی تیاداكرا:
كورسییه‌كانی كوتله یه‌كگرتوو یان كوتله حیزبیه‌كان به‌م جۆره‌یه
112 كورسی به‌مجۆره دابه‌ش بووه:
حیزبی ئازادی و دادپه‌روه‌ری حیزبه‌كه‌ی ئیخوان موسلمین 44 كورسی
حیزبی نور حیزبه‌كه‌ی سه‌له‌فیه توندڕه‌وه‌كان 28 كورسی
ته‌كه‌تولی میسریه 16 كورسی
حیزبی وه‌فد 11 كورسی
باقی حیزبه‌كانی تر 13 كورسی
هه‌مووی كردیه 112 كورسی ته‌كه‌توله‌كان
ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی تایبه‌ته به كه‌سایه‌تیه تاكه‌كان ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش سه‌ر به حیزبه‌كانن به‌ڵام به شه‌خسی خۆیان دابه‌زیونه‌ته هه‌ڵبژاردن نه‌ك له‌ژێر سێبه‌ری حیزب یان كوتله‌كاندا 56 كورسیه.
به‌مجۆره دابه‌شبووه:
ئه‌وكه‌سانه‌ی به شه‌خسی دابه‌زیون و سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی ئیخوانن 36 كورسیان بردووه.
ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌ر به حیزبه‌كه‌ی سه‌له‌فیه تونده‌كانن 6 كورسیان بردووه.
سه‌ربه‌خۆكان 6 كورسی كوتله‌ی میسریه 1 كورسی حیزبی وه‌فد 1 كورسی حیزبی عه‌دل 1 كورسی حیزبی میسر ئه‌لقه‌ومی 1 كورسی حیزبی حوریی 1 كورسی حیزبی ئه‌لمواتین ئه‌لمیسری 1 كورسی 2 كورسیش پووچ كرایه‌وه له‌م مانگه‌دا دووباره ئه‌كرێته‌وه ئه‌وا هه‌مووی كردیه 56 كورسی.
مه‌لا یاسین نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قاهیره وه‌ك شاره‌زا له بواره‌كه‌دا هۆكاری بردنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی بۆ ئه‌م خاڵانه گێڕایه‌وه:
1- به‌پێی رای پسپۆڕی نه‌فسی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی میسری هه‌ژارن و نه‌خوێنده‌وارن و ته‌نها رێگای خوێندن و وه‌رگرتنی زانیاریی و زانستیان مزگه‌وته‌كان و مه‌لای مزگه‌وته‌كانه، ئه‌وانیش له ژێر كاریگه‌ریی ئیخوان و ئیسلامییه‌كاندان.
2- هه‌ندێكیان له دنیا نا‌ئومێد بوون به‌دوای ژیانێكی خۆشی قیامه‌تا ئه‌گه‌ڕێن و ئیسلامییه‌كانیش وایان تێگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌وان بده‌ن ئه‌چنه به‌هه‌شت.
3- هه‌ندێكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون كه پێیان وتوون ئێمه خوا ئه‌ناسین و هه‌ژارانیش چونكه كه‌م زانیارین له وه‌ڵامدا وتویانه مادام خوا ئه‌ناسن ده‌نگیان ئه‌ده‌ینێ و حه‌واڵه به خوایان ده‌كه‌ین.
4- زۆركه‌س له‌به‌رئه‌وه ده‌نگیان پێداون چونكه زیاتر له 70 ساڵه له‌ژێر زه‌بری چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌ناڵێنن وه‌ك هه‌موو هه‌ژاره‌كانی وڵات.
5- ده‌ركه‌وتنی سه‌له‌فیه توندڕه‌وه‌كان له‌م دواییه‌دا به قازانجی ئیخوانه‌كان شكایه‌وه چونكه خه‌ڵك ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ئیسلامی بێت ئیخوان باشتره له سه‌له‌فی توندڕه‌و.
6- ئیخوان له‌م دواییه‌دا زۆرترین خزمه‌تی به خه‌ڵك له‌ڕێی خه‌سته‌خانه‌و نانه‌واخانه‌و قوتابخانه‌و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه كردووه به‌ڵام حیزبه‌كانی تر هه‌ر خه‌ریكی هه‌ڵپه‌ی به‌رده‌می ته‌له‌فزیۆن و ئیعلام و مه‌یدانی ته‌حریر بوون واته ئیسلامییه‌كان له بنه‌وه خه‌ریكی ئیشی خۆیان بوون ئه‌وانی تریش به هه‌ڵپه‌ی ده‌م به‌ڵام بێكردار.
7- لاوانی ته‌حریر نه‌یانتوانی به 9 مانگ باش خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن چونكه هه‌م كه‌م ئه‌زموونن و هه‌میش له حیزبایه‌تی نازانن و خه‌ریكی مه‌یدان بوون زیاتر.
8- زۆریش وتیان هه‌رچی حیزبی عه‌لمانی و به‌ناو دیموكراتی و سه‌ربازی و نیشتمانی هه‌یه تاقیمان كرده‌وه ئه‌مجاره بزانین ئیسلامییه‌كان چیمان ده‌ده‌نێ؟؟
-pukmedia