عه‌بدوڵڵا گویل: رەوا نییە گاڵتە بەوڵاتێكی وەكو ئێران بكرێت
عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 21 ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: هێرشكردنی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران هه‌نگاوێكی ناژیرانه‌و شێتانه‌و ئه‌گه‌ر ئیسرائیل وه‌ها هه‌نگاوێك بنێت به‌ڕاستی وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئاگر له به‌نزین به‌ربدات، ئێران وڵاتێك نییه كه بكرێت گاڵته‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی.
ناوبراو راشیگه‌یاند: من به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا دژی ئه‌وه‌م كه له ناوچه‌كه‌دا چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و نازانم ئایا ئێران سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه یان نا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه هه‌یه.
عه‌بدوڵڵا گویل له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته تونده‌كانی وڵاته‌كه‌ی دژی سوریا رایگه‌یاند: مرۆڤ گه‌لێكی زۆر له سوریا كوژراوه‌و رۆژانه‌ش ده‌كوژرێن، ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانییه‌و مه‌سه‌له‌ی سوریا له‌گه‌ڵ باقی وڵاتانی تر جیاوازی هه‌یه‌و زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی سوری ئاواره‌ی توركیا بوون.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی: بارگرژییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئیتر به‌شار ئه‌سه‌د جێی متمانه نییه‌و چاكسازیش له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د ناكرێت.