خۆپێشاندانی گه‌وره روسیاشی گرته‌وه
به پێی رابۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م خۆپێشاندانه له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، وه‌ک گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌ی دژبه‌رانی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م وڵاته ده‌ژمێردرێت.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیزنی ئه‌وه‌یان دابوو 30 هه‌زار که‌س له خۆپێشاندانه‌که‌ی مۆسکۆدا به‌شداربن، به‌ڵام ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی سه‌رماو سۆڵ و به‌فربارین، نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س له نزیک کۆشکی کرێملین کۆبوونه‌وه.
پۆلیسی مۆسکۆ ده‌ڵێت: راده‌ی خۆپێشانده‌ران ته‌نیا 25 هه‌زار که‌س ده‌بوون . به گوته‌ی پۆلیس، له \"سێن‌پێترزبۆرگ\"" که دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی روسیایه، 10 هه‌زار که‌س به‌شداری خۆپێشاندنیان کرد.
به پێی ئه‌م راپۆرته زتاتر که 50 هه‌زار پۆلس له مۆسکۆ چاودێریی خۆپێشاندانه‌که‌یان ده‌کرد. پۆلیس رێگه‌کانی به‌ره‌و مه‌یدانی سووری مۆسکۆی داخستبوو و هه‌روها شوێنه گرینگه‌کانی ئه‌م شاره به‌سه‌ر خۆپێشانده‌راندا داخرابوون و هه‌لیکۆپته‌ره‌کان له ئاستێکی نزمدا به‌سه‌ر شاردا ده‌سووڕانه‌وه.
خۆپێشانده‌رانی مۆسکۆ دروشمی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی ڤیلادیمیر پوتینیان به‌رز کردبۆوه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون.
خۆپێشانده‌رانی روسیا ده‌ڵێن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ساخته‌کاری کراوه."