سه‌رۆک کۆماری روسیا ده‌ڵێت له ساخته‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژادنه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه
سه‌رۆک کۆماری روسیا، رۆژی یه‌کشه‌ممه، بێده‌نگیه دوو رۆژه‌که‌ی شکاند و له یادداشتێکدا که‌له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووک بڵاوی کردۆته‌وه، وێڕای دژایه‌تی کردن له به‌رانبه‌ر داخواز و دروشمه‌کانی خۆپێشانده‌راندا، گوتی: داوای له ده‌وڵه‌ت کردووه بانگه‌شه‌کانی پێوه‌ندیدار به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه بخاته به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
له رۆژانی کۆتایی هه‌فته‌دا، هیچکام له دیمیتری میدڤیدۆف و ڤلادمێر پوتین، خۆیان پێشانی خه‌ڵک نه‌داوه.
رۆژی یه‌کشه‌ممه جیا له خۆپێشاندانه 100 هه‌زار که‌سیه‌که‌ی رۆژی پێشتر، له‌مۆسکۆ خۆپێشاندانێکی دیکه‌ش که له‌لایه‌ن پارتێکی چه‌پ و یه‌کێک له پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان رێک‌خرابوو.
له خۆپێشاندانه‌که‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا، ڤلادمێر پوتین سه‌رۆک وه‌زیرانی روسیا به توندی که‌وتبووه به‌ر ره‌خنه‌ی خۆپێشانده‌ران. هه‌روه‌ها ڤلادمێر چورۆف، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌وه تۆمه‌تبارکرابوو که ده‌ستی له ساخته‌کارییه به‌ربه‌رینه‌کانی هه‌ڵبژارنه‌کاندا هه‌بووه و داوایان کردبوو ڤلادمێر چورزۆف دادگایی بکرێت و ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژارده‌کانیش هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.