ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كردووه فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بداته‌وه
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، دوێنێ دووشه‌ممه به كاتی واشنتۆن، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد كه هەفتەی رابردوو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئۆباما له‌و كۆنفرانسه‌دا وتی: \"ئێمه داوامان كردووه فڕۆكه‌كه‌مان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین هه‌ڵوێستی ئێرانیه‌كان چۆن ده‌بێت.\""
ئه‌م قسانه‌ی سه‌ركۆماری ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م دانپێدانانی ئاشكرای حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بێ‌فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكای ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌م داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه كه رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، حوسێن سه‌لامی، به ته‌له‌فزیۆنی حكوومه‌تی تارانی راگه‌یاند ئێران فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناداته‌وه به‌و وڵاته."