سه‌رۆكی نوێی تونس سوێندی یاسایی خوارد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، سه‌ركۆماری نوێی تونس (مونسیف مه‌رزوقی)، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراوه‌یی تونسه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه سوێندی یاسایی خوارد.
مه‌رزووقی یه‌كێك له سیما ناسراوه‌كانی چالاكانی مافی مرۆڤ له تونس و سه‌رۆكی حیزبی سیكۆلاری \"كۆنگره‌ی كۆماری\""ی تونسه كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی (بن عه‌لی) ماوه‌یه‌ك زیندانی كراوه.
ئه‌نجومه‌نی كاتیی تونس له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو هه‌ڵبژێردرا و له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی ده‌ستووری كاتیی تونس، دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌لمه‌رزووقی وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری حكوومه‌تی نوێی تونس ده‌ستنیشان كرد.
په‌رله‌مانی تونس خوازیاری ئه‌وه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی سیستمی سیاسیی سه‌رده‌می (بن عه‌لی)، سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وتۆی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی نه‌بێت و حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت."