ئه‌ڵمانیا زیاتر له ده ملیۆن کۆچبه‌ری له‌خۆ گرتووه
به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی دوێچه‌ڤێلێ، ئیداره‌ی سه‌رژمێریی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له شاری (ڤیسبادن) رایگه‌یاند که ئه‌م کۆچبه‌رانه به رێژه‌یه‌کی مام‌ناوندی له 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ئه‌ڵمانیان.
له سه‌دا 47ی ئه‌و کۆچبه‌رانه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیاییان وه‌رگرتووه.
هاووڵاتییانی تورکیا، پۆڵه‌ندا، روسیا زیاترین کۆچبه‌رانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیایان پێک‌هێناوه.
کۆچبه‌ره کورده‌کان له وڵاتانی ئه‌ورووپا وه‌ک هاووڵاتیی یه‌کێک له‌و وڵاتانه ده‌ژمێردرێن که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه.