ده‌یان سه‌ربازی سووریا له‌لایه‌ن هێزه جیابووه‌وه‌كان له سوپا كوژراون
له درێژه‌ی 3 رۆژ شه‌ڕ و پێكدادانی هێزه‌كانی سوپای سووریا و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له سوپا جیابوونه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له شه‌ڕێكی دیكه‌دا له ده‌رعا، لانیكه‌م 26 سه‌ربازی سوپای سووریا كوژراون.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر دیار نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له حه‌ما 10 كه‌س كوژران و 7 كه‌سی دیكه‌ش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپا كوژراون.