سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێش به كوشتاری خه‌ڵك له سووریا بگرن
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (بان كی مۆن) له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد چیتر له ئاست توندوتیژیی هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا له دژی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته بێده‌نگ نه‌بن.
(بان كی مۆن) به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند راپۆرتێكی نوێی سه‌باره‌ت به پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناردووه و داوای لێكردوون ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانانه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بخرێنه ریزی تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌تا ئێستا وڵاتانی چین و هیند و رووسیا دژی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزا بخاته سه‌ر حكوومه‌تی سووریا.