یه‌که‌مین کۆنگره‌ی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د له تونس ده‌ستی‌پێکرد
بی.بی.سی، له زمان په‌یامنێرانه‌وه بڵاوی کرده‌وه، دژبه‌رانی حکومه‌تی سوریا هیوادارن ئه‌م ئه‌نجومه‌نه جێگه‌ی حکومه‌تێکی تاراوگه‌نشین بگرێته‌وه.
به گوته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا (بورهان غلیون)، بۆ ئه‌وه‌ی دژبه‌ران به‌هێزتربن، پێویسته یه‌ک‌بگرن.
(بورهان غلیون)، گوتی: \" ئێمه ده‌بێت دوای به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه، شێوه رێکخستنێکی باشتر بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه و ئامانجه‌کانمان دیاریکراو بن و به گۆڕێکی زیاتره‌وه به‌ره‌پێش بڕۆین.\""
ئه‌مه له کاتێکدایه که نائارمی‌یه‌کان له سوریا درێژه‌یان هه‌یه و هه‌زاران که‌س له دژبپه‌ران دوای به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی له شه‌قامی شاره‌کانی سوریادا خۆپێشاندانیان ئه‌نجام داوه.
ناڕازیان ده‌لێن لانیکه‌م 6 که‌س له خۆپیشانده‌رانی رۆژی هه‌ینی له ناوه‌ندی شاری (حومس) به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژراون.
کۆنگره‌ی شورای نه‌ته‌وه‌یی سوریا، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له باکووری تونس ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد و بڕ
یار وایه تا رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی درێژه‌ی پێبدرێت.
ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سوریا چه‌ند مانگ پێش ئێستا، له لایه‌ن که‌سانی لێهاتووی تاراوگه‌نشینی ئه‌م وڵاته، له شاری ئیستانبووڵ تورکیا دامه‌زراوه
"