ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران له سوریا میلیشیای له شێوه‌ی سوپای مه‌هدی رێکده‌خات
لیۆن پانتا، پێی‌وایه ئێران به‌مه‌به‌ستی پشتگیری کردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، خه‌ریکی رێکخستنی هێزێکی میلیشیایه و گوتی: چڕبوونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی ئێران له سوریادا بارودۆخی ئه‌م وڵاته مه‌ترسیدارتر ده‌کات.
پانتا، له کۆنفڕانسێکی په‌یامنێراندا له پنتاگۆن، گوتی: ئاشکرایه که ئیران له سوریادا رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه و ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات هێزێکی میلیشیا رێکبخات و په‌روه‌رده‌ی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه بتوانێت به لایه‌نگری له سیسته‌مه‌می حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چالاک بێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا، هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئاگاداری چالاکیه‌کانی ئێرانین و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی نێگه‌رانیی قووڵی ئێمه. به‌بڕوای ئێمه ئه‌م کاره له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا مه‌ترسیداره و کوشتار و خوێنڕژانی ئێستای سوریا فراوانتر ده‌کات.
پانتا، هوشداریی دایه ئێران که خۆی له رووداوه‌کانی سوریا دووربخاته‌وه و گوتی: هیوادارین به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به تێوه‌چوونی خۆیان له بارودۆخی سوریادا باشتر بیر بکه‌نه‌وه. خه‌ڵکی سویا داهاتووی وڵاتی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، نه‌ک ئێران.
سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ژه‌نه‌ڕال مارتین \"ده‌مپسی\""ش که له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شدار بوو، گوتی: ئێران به‌ته‌مایه گروپێکی میلیشیای لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌د له شیعه و عه‌له‌ویه‌کان پێک بهێنێت و ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانه بۆ دروست کردنی سوپایه‌ک له شێوه‌ی سوپای مه‌هدی سه‌ر به‌مه‌لای تۆندئاژۆی شیعه، موقته‌دا سه‌در له عێراق.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌مپسی، گوتی: سوپای سوریا، دوای 18 مانگ تێکهه‌ڵچوو له‌گه‌ڵ دژبه‌راندا، زۆر لاواز بووه و به‌شێکیش له ئه‌ندامانی ریزه‌کانی ئه‌م سوپایه‌یان جێ‌هێشتووه.
به گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئێران خه‌ریکه به پێکهێنانی هێزێکی میلیشیا، گوشاره‌کانی سه‌ر سوپای حکومه‌تی سوریا که‌متر ده‌کاته‌وه.
هاوکات، ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێران، بڵاویان کرده‌وه: هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وام خه‌ریکی پاک کردنه‌وه‌ی دیمه‌شق و حه‌له‌بن له دژبه‌ران و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌م شارانه‌یان له تیرۆریستان پاک کردووه‌ته‌وه..
ئێران هه‌موو دژبه‌رانی حکومه‌تی سوریا به تیرۆریست ناو ده‌بات. "